هەپەگە: ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، خێمەیەکی سەربازیش لە ناوبرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "لە چالاکیەکاندا بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکان ٢ داگیرکەر سزادران، خێمەیەکی سەربازی لەناوبرا.

سوپای تورکی داگیرکەر سەنگەرەکانی بەرخودانی ٤ جار بە بۆمبی قەدەغە، ١٣ جار بە چەکی کیمیایی و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە".

بە گویرەی راگەیەندراوەکە زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٢٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە نزیک گوندی سیدایان دا.

٢٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٢:٣٠ لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە نزیک گوندی سیدایان دا.

٢٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٩:٤٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانی دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆیان دا. لەم چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران، خێمەیەکی سەربازی لەناوبرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی:

٢٤ی کانوی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢٤ی کانونی دووەمی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆ ١٣ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٤ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆ بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب