هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادران، ٣ کامێرای چاودێریش لەناوبران

گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی گیانباز چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەش ٣ داگیرکەر سزا دراون و ٣ داگیرکەریش برینداربوون، هەروەها ٣ کامێرای چاودێری لەناوبراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هێزەکانمان بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدە گیانبازانەی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بازنەی ئاگریان دروست کرد، بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانە ٣ داگیرکەر سزا دران و ٣ داگیرکەری دیکەش بریندار بوون. هەروەها ٣ کامێرای چاودێری کرانە ئامانج و لەناوبران".

ھەپەگە زانیاری وردی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرە خستووەتەڕوو،

"ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران بە نیشانەشکێن کرایە ئامانج و لەناوبرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:١٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.

٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کرایە ئامانج و لەناوبرا.

٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانەشکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی دوو جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون.

٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠،  لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە نیشانشکێن کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لەناوبرا.

ھەرێمی زاپ؛

٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج.

هەرێمی مەتینا؛

٧ی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر ١٩:٠٠ بۆ ٢٢:٥٠، لە ھەرێمی مەتینا هێزەکانمان دووجار لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان ھاتنەدەست کرد.

ھەرێمی خواکورک؛

٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ و ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٤٥، داگیرکەران لە گۆڕاپانی شاخی شەهید دەروێش دووجار بە چەکی قورس کرانە ئامانج.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی، تەقەمەنی قەدەغەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان؛

٧ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدان شاخی چارچەلی سەر بە ھەرێمی مەتینا؛ جارێک بە گازی کیمیایی. گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و دووجاریش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.

٧ و ٨ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی سەر بە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٩ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٧ و ٨ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە ھەرێمی زاپ و ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لەلایەن ھەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، خواکورک و مەتینا تۆپباران کران.