هەپەگە: ٣٣ ساڵ بێوچان تێکۆشانی کرد

هەپەگە رایگەیاند، "فەرماندە ئورهان کە ٣٣ ساڵ بێوچان لەپێناو ئازادیدا تێکۆشا، لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هێرشی دوژمندا شەهیدبوو".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

هاوڕێمان ئورهان جیهاد بینگول، رۆڵەی بوێری گەلەکەمان لە چەولیک، تێکۆشەری فیدایی پارتەکەمان پەکەکە، فەرماندەی ئزای هێڵی ئاپۆیی و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە لە هێرشێکی دوژمندا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ شەهیدبوو.

هاوڕێ ئورهان کە تەواوی ژیان و هەبوونی خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان بەخت کرد، کە ٣٣ ساڵی لە هەر بستێکی کوردستان بێ وچان بەرخودانی کرد و رەنجی کێشا، شۆڕشگێڕێکی بێهاوتا بوو. ئەو بە بروایەکی پتەو، رژدبوون، دیسپلینی بەرز، تامەزرۆیی و جۆش و خرۆشەوە تێکۆشانی کرد. هەنگاو بە هەنگاو لە جوگرافیای کوردستان و چیا سەربەرزەکانی کە ئەوینداریان بوو، رێگەی بری. ٣٣ ساڵ بێ وەستان تێکۆشانی کرد و چیا سەربەرز و ناوازەکانی کوردستان کە پشتی پێبەستبوون کردە شوێنی خۆڕاگری. فەرماندەی گەورەی شۆڕشگێر و فیداییمان هاورێ ئورهان هەموو هەبوونی لە پێناو ئازادی گەلەکەمان و ئەوەی کە بە چ شێوەیەک بە سەر کۆسپەکاندا زاڵ بێ تەرخان کرد و بەهای گەورەی خوڵقاند. ئەو لە هەموو ئاستێکدا لە سوپای گەریلاییمان لە شەڕڤانی سوپای رزگاری گەلی کورد (ئارگەکە) تا فەرماندەیی لەسەرجەم جیاجیاکان ئەرکی لە ئەستۆ گرت. دەستکەوتی گرنگی لە ژیانی شۆڕشگێڕانەی خۆی خوڵقاند.

سەدان و هەزاران هاورێی بەو پەڕی خۆشەویستیەوە پەروەردەکرد و ئەزمونی خۆی بۆ ئەوان گواستەوە. وەک فەرماندەیەکی دەروێش ئاسا کە توانیبووی هاورێی هەڤاڵانی بێت، دەیزانی کە لە هەرشوێنێک تێکۆشانمان پێویستی پێی هەبێت، لەوێ بێت و ئەرکی شۆڕشگێری سەردەم بەجێبگەیەنێت. هەڤاڵ ئورهان لە ژیانی شۆڕشگێڕی ٣٣ ساڵەیدا، بێ وەستان و ماندونەناسانە بە گیانی گەنجێتی پەکەکە تا رۆژی شەهیدبوونی تێکۆشا.

یاد و بیرەوەری هەڤاڵ ئورهان، شۆڕشگێری بێ هاوتا کە بە تێکۆشان، هەڵوێست، بەشداربوون، شایستەیی فەرماندەیی و هاوڕێیەتی ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشانمان تۆمار کرد، هەموو کات لە تێکۆشانماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە. ئێمە لە کەسایەتی هەڤاڵ ئورهاندا بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی سەرجەم شەهیدانمان بکەینەوە، ئاواتەکانیان بهێنینەدی و رێپێوانی رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.

بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هەڤاڵ ئورها، گەلی وڵاتپارێزی چەولیک و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵمان ئورهان جیهاد بینگول بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئورهان جیهاد بینگول

ناو و پاشناو: عەلی دینچەر

شوێنی لەدایکبوون: چەولیک

ناوی دایک- باوک: کیبار- کەکێ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی حوزیرانی ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا