هەپەگە: ٤ داگیرکەر سزادران، گورز لە ٦ سەنگەر وەشێنرا

لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادرا و گورزیش لە شەش سەنگەر وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییانەی خستووەتەڕوو:

هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٥ ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٠ لەو کاتەیدا داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کەوتنە جموجۆڵەوە، بە چەکی قورس لێیاندرا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێنرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٥ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٢٠ بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا و داگیرکەرێک سزادرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٥ی ئاب کاتژمێر ١٧:٠٠ لەو کاتەیدا داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کۆببوونەوە بە چەکی قورس لێیان درا و لانیکەم ٢ داگیرکەر سزادران.

٢٥ی ئاب کاتژمێر ١٧:٤٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا و گورز لە ٢ سەنگەر وەشێنرا.

٢٥ی ئاب کاتژمێر ١٨:٠٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە شاخی جودی وەشێنرا و گورز لە دوو سەنگەر درا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٦ی ئاب کاتژمێر ٠١:٠٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێنرا و گورز لە سەنگەرێک درا. ئەو چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٦ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٠٠ بە تاکتیکی نیشانشکێنی لەو داگیرکەرانە درا کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کەوتبوونە ناو جموجۆڵەوە و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا. ئەو چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٦ی ئاب کاتژمێر ٠٣:٣٥ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٣ و ٢٥ی ئاب گۆڕەپانەکانی گۆشین، سنین و کەندەکۆڵای خواکورک ٧ جار، هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ یەک جار، بە گشتی ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.

ژ.ن