هەپەگە: ٧ گەریلا شەهید بوون و ٥ داگیرکەر سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا لە گردی هەکاری ٥ داگیرکەر سزادران، ٤ کامێرای حەرار، ٤ سەنگەر، چەکێکی ئەی٤، چەکێکی بی٧ و چەکێکی بۆمبهاوێژ لەناوبران. ٧ گەریلا شەهید بوون.
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا لە گردی هەکاری ٥ داگیرکەر سزادران، ٤ کامێرای حەرار، ٤ سەنگەر، چەکێکی ئەی٤، چەکێکی بی٧ و چەکێکی بۆمبهاوێژ لەناوبران. ٧ گەریلا شەهید بوون.
لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا باسی ئەوەکراوە کە " گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لەسەر هێڵی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک خەبات دەکەن و سەرلەنوێ خۆیان بنیاتناوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی دۆخێکی سەختی زستان هەیە و بێدەرفەتی هەیە، لە تێکۆشانی مسۆگەرکردنی ئازادی گەلەکەماندا بە فیداکاری شەڕ دەکەن و گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدەن. لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٥ داگیرکەر سزادران، ٤ کامێرای حەرار، ٤ سەنگەر، چەکێکی ئەی٤، چەکێکی بی٧ و چەکێکی بۆمبهاوێژ لەناوبران.
سوپای داگیرکەری تورک سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلای جارێکی دیکە بە بۆمبی قەدەغەکراو، ٢جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە ئۆبۆس و تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.
زانیاری فراوان لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:
" لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
٤ی شوبات کاتژمێر ١٢:٣٠ لە نزیک گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سیستمێکی کامێرای حەراری لە دەوروبەری سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لەلایەن تیمەکانمانەوە بە رێبازی سویقاست لەناوبرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛
٢ی شوبات لە گردی هەکاری بە چالاکی گەریلا کۆردینەیی لە ٦ لاوە لەداگیرکەراندرا. بە سێ قۆناغ، تەلی دڕکاوی و پرۆژەکتۆری داگیرکەران و سەنگەرەکانیان تێپەڕاند و هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران. کاتژمێر ٠٧:١٠ ٣ داگیرکەران لە دەورەبەری سەنگەرەکان بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک سزادران. هێزەکانمان بە رۆحی هێرشی بەرز و وەک هەورە تریشقە هەڵیانکوتایە سەر سەنگەری داگیرکەران و دوو داگیرکەر سزادران. تیمەکانی گەریلامان بە شێوەیەکی کۆردینەیی، لەگەڵ بارودۆخی سەختی زستان و دەرفەتی کەم سەنگەرەکان چەندین مەتر لە بەرزاییدابوون، بە رۆحی فیدایی چالاکی هێرشەکەیان ئەنجامدا و گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا. لە ئەنجامی ئەم چالاکیە کۆردینەییەدا ٥ داگیرکەر سزادران، ٣ سیستمی کامێرای حەراری، ٤ سەنگەر، چەکێکی ئێم٤، چەکێکی بی٧ و چەکێکی بۆمبهاوێژ لەناوبران.
لەو چالاکیەکەدا، لە شەڕ و هێرشی ئاسمانیدا، ٧ هەڤاڵمان کە بۆ دوارۆژی ئازادی گەلەکەمان بە فیداکاری شەڕیان کرد، شەهید بوون. زانیاری لەبارەی قاڕەمانە نەمرەکانمان بۆ گەلی وڵاتپارێز و رای گشتیمان بڵاودەکرێنەوە.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو؛
٤ی شوبات کاتژمێر ١٤:٤٠ لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومانکران.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
٢ی شوبات گۆڕەپانی بەرخحدانی گردی هەکاری دوو جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.
٢ و ٣ی شوبات لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری و لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس تۆپبارانکران."
ف.ق