بە دیمەن

هەپەگە: بە بەرخۆدانی ڕەسەنیانەوە بۆ هەمیشە دەبنە ڕێبەرمان

هەپەگە ئاماژەی بەوەدا ئەندامی فەرماندەیی گواستنەوە و ئیدارەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و کۆنسەی فەرمانداری هەپەگە، ئالان ملازگر و دکتۆر سارا تۆلهەلدان شەهید بوون و تی: " بە بەرخۆدانی ڕەسەنیانەوە بۆ هەمیشە دەبنە ڕێبەرمان."

ڕاگەیاندراو سەبارەت بە شەهیدان

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بەو گەریلایانەی لە زاپ شەهید بوون ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:          

" ئەندامی فەرماندەیی گواستنەوە و ئیدارەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و کۆنسەی فەرمانداری هەپەگە و هاوڕێمان ئالان ملازگر و هاوڕێمان دکتۆر سارا تۆلهەلدان لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدای زاپ لە چالاکی هێرشی فیدای لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید بوون.

لە زاپ کە سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ەوە بە ئاستێکی زۆر بەرفراوان، وە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢یش لەسەر هەمان بنەمای داگیرکاری بەرفراوان هێرشی کرد، بۆیە لەو قۆناغەدا یەكێک لە هەرە بەرخۆدانە مێژوویەکان بەڕێوەدەچێت. لە قۆناغی بەرخۆدانی چیای ڕەش، شەهید شاهین، چلۆی بچوک، شاخی جەهەنم، ئەشکەوتی برینداران، کورەژارۆ، کارکەر، وەرخەلی، کۆرکەر، چەمچۆ، سیدا، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شاخی بەهار داستانی مێژووی تێدا نوسرایەوە. ئەم گۆڕەپانانە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیویست لەماوەی چەند هەفتەیەکدا داگیری بکات،  لە پای بەرخۆدانی مێژووییەوە کە ماوەی ٣ ساڵە بەردەوامە، هەرێمی زاپ بووە بە قەڵای بەرخۆدان کە ناتوانرێت داگیربکرێت.

فەرماندەی قارەمانی فیدای ئاپۆی ئالان ملازگر و ژنە قارەمانی کورد دکتۆر سارا تۆڵهەلدان لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا بۆ پاراستنی هاوڕێکانیان گیانی خۆیان کرد بە سەنگەری بەرگری و لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی هێرشی فیداییان کرد. بە رۆحی گەورەی فیداییەوە هێرشییان کردە سەر بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر و گورزی کەمەرشكێنیان لە بارەگای داگیرکەران وەشاند و گەیشتن بە ئاستی شەهادەت.

هاوڕێیانمان ئالان و سارا بە بەرخۆدانی ڕەسەن و چالاکی فیداکارییانەوە بۆ هەمیشە ئەبنە رێبەری ئێمە. بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە خاوەنداری لە یادکردنەوەیان بکەین و هەمیشە بەزیندووی ڕایگرین، تێکۆشانیان بڵند بکەین، ئامانجەکانیان بەسەر بخەین، تۆڵەکردنەوە و بەرخۆدانی مێژووییان بکەین بە پاساوی سەرکەوتنێکی گەورە. بە دڵنیاییەوە هەڵوێست و بەرخۆدانی بە شکۆی ئالان و ساراکان سەردەکەوێت. لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی ئالان و سارا و گەلی وڵاتپاریزمان دەرەبڕین.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: ئالان ملازگر

ناوی پاشناو: ئەندەر بودانجەر

شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک و باوک: خەزال- نوسرەت

شوێن و کاتی شەهید بوون: ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ زاپ.

****

ناسناو: سارا تۆڵهەلدان

ناوی پاشناو: لەیلا ئایکوت

شوێنی لەدایک بوون: ئەدەنە

ناوی دایک و باوک: گەورێ- عەزیز

شوێن و کاتی شەهید بوون: ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ زاپ."

***