هەپەگە بە رێزەوە ٥ گەریلای شەهیدی بە بیرهێنایەوە
هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند، "هێڵی بەرخودانی هاوڕێیانمان بە بنەما دەگرین و جارێکی تر بەڵێن نوێدەکەینەوە کە بیگەیەنینە سەرکەوتن".
هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند، "هێڵی بەرخودانی هاوڕێیانمان بە بنەما دەگرین و جارێکی تر بەڵێن نوێدەکەینەوە کە بیگەیەنینە سەرکەوتن".
راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە بەرخودانی شەهیدە نەمرەکانمان کە لە هەلومەرجی یەکجار دژواردا بە گیانبازی شەڕیان کرد، گەیشتە ئەم ئاستە و هیوای داهاتووی ئازادی گەلەکەمان بەهێزتر کرد. هاوڕێیانمان شیار، شەڤگەر، تێکۆشەر، رێزان و زنار دوا دڵۆپی خوێنی خۆیان رشت و هەبوونی گەلەکەمانیان پاراست و گیانیان بە تێکۆشانی ئازادی بەخشی. وەک رۆڵەی قارەمانی گەلی کوردستان، ئەرکی مێژوویی خۆیان بە بەرپرسیارێتی گەورەوە بە سەرکەوتوویی بەجێگەیاند. هاوڕێیانمان شیار، شەڤگەر، تێکۆشەر، رێزان و زنار بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهیدبوون، سەری بنەماڵەی بەنرخی ئەوان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان ساغ بێت، جارێکیتر پەیمان نوێدەکەینەوە کە هێڵی بەرخودانی ئەوان کە لە دوای خۆیان جێیان هێشتووە بۆخۆمان بە بنەما دەگرین و دەیگەیەنینە سەرکەوتن.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاووێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: شیار ئازاد
ناو و پاشناو: سەمەد یوجە
شوێنێ لەدایکبوون: قەرس
ناوی دایک-باوک:روکەن-ئیسماعیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئاداری ٢٠١٧/ جیلۆ
ناسناو: شەڤگەر گەرمکی
ناو و پاشناو: ئەمرە ئاڤجی
شوێنێ لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک-باوک: سانیە حەجی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئاداری ٢٠١٧/ جیلۆ
ناسناو: تێکۆشەر گمگم
ناو و پاشناو:دەلیل یەڵماز
شوێنێ لەدایکبوون: موش
ناوی دایک-باوک: سەبریە -ئەرجان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئاداری ٢٠١٧/ جیلۆ
ناسناو: رێزان کاتۆ
ناو و پاشناو: باریش ئۆرهان
شوێنێ لەدایکبوون: وان
ناوی دایک-باوک: میراریحان- عەبدولجەبار
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧/ زاپ
ناسناو: زنار پاسور
ناو و پاشناو: کازم کایا
شوێنێ لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک-باوک: نەفیسە- فەهمی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی نیسانی ٢٠١٧/ ئاڤاشین
هـ . ب