ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"یەکینەی شەهید ئاخین موش؛
لە ٢٧ی شوبات کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٣:٠٨ دا بە درۆنی کامیکاز ناوەندێکی میت لە ناوچەی ئامێدی بە ئامانج گیرا. لەم چالاکییەدا بەشێوەیەکی دڵنیاکەرەوە؛ گورز لە حەشارگەیەک و خێمەیەک کە ئەندامانی میتی تێدا بوون دراوە. بە گوێرەی زانیارییە بەدەستخراوەکان؛ داگیرکەرێک بە سزا گەیاندراوە و چواری دیکەش بریندار بوون.
چالاکییەکە بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو سێ هاوڕێیەمان بوو کە لە گوهەرزێ شەهید بوون.
هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
لە ٢٥ی شوبات کاتژمێر ١٠:١٩دا بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی.
لە ٢٥ی شوبات کاتژمێر ١٠:٣٠دا لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی.
لە ٢٧ی شوبات کاتژمێر ٠٩:٢٠دا بە تاکتیکی نیشانەشكێنی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی تێکشکێندرا.
لە ٢٧ی شوبات کاتژمێر ١٠:٤٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.
هەرێمی مەتینا؛
لە ٢٦ی شوبات کاتژمێر ٠٩:٥٥دا لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.
لە ٢٧ی شوبات کاتژمێر ٠٩:١٥دا بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیکی دەستوەردان لە داگیرکەران کرا کە لە هەوڵی بڕینەوەی دار بوون لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا. دوای دەستوەردانەکە جموجۆڵی داگیرکەران ڕاوەستێندرا.
لە ٢٧ شوبات کاتژمێر ١٥:١٥دا بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینادا لە جموجۆڵدابوون. دوای ئەنجامدانی چالاکییەکە جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
هێرشەکانی دوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ٢٥ی شوبات تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە درۆنی بۆمبلێبارکراو بۆردوومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە نێوان ڕۆژانی ٢٤ی شوبات و ١ی ئاداردا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی کەندەکۆڵا، بەربزن، سنین، گۆشین و لۆلانی هەرێمی خواکوڕک ١١ جار، گۆڕەپانەکانی سلێ و شاخی شەهید ڕۆستەمی هەرێمی قەندیل ٢ جار، گۆڕەپانەکانی زێڤکێ، یەکماڵ، مژێ، دەشتی کافیا، دێڕەش، دینارتێ، حەفتتەباخ، زەنگل، سێدارێ و دێرکی هەرێمی گارە ٢٤ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشلی لە هەرێمی مەتینا ٣ جار؛ بە گشتی ٤٠ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.
٢٧ی شوبات گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەها و شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٩ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کران."