هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە شەوی ڕابردوو لە هەموو کوردستان بە بەرفراوانیەوە ئەنجامدرا، بەردەوامە. دەوڵەتی فاشیستی تورک لەلایەکەوە هێرش دەکاتە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شنگاڵ، لەلایەکی دیکەوە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاش دەکاتە ئامانج. هەپەگە ڕایگەیاند؛ گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش ئەمڕۆ بە شێوەیەکی کاریگەر لە هەرێمەکانی بەرخۆدان دژی هێرشەکان دەستوەردانیان کرد.
ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە وەهایە:
"لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا، داگیرکەران کە دەیانویست بەرەو تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی رۆژئاوای زاپ- شەهید دەلیل پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانمان. به لایەنی کەمەوە ٤ داگیرکەر سزا دراون و ٢ داگیرکەری دیکەش بریندار بوون. هێزەکانمان چوون سەر تەرمی داگیرکەرە سزادراوەکان و دەستیان بەسەر کۆمەڵێک چەک، تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیدا گرت.
دواتر زانیاری ورد بڵاو دەکرێتەوە."