بە دیمەن

هەپەگە بەڕێزدارییەوە فەرماندە دەلیل تەمەلی بیرهێنایەوە

هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی فەرماندەی هەپەگە، فەرماندە دەلیل تەمەلی ئاشکراکرد کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە قەندیل شەهید بووە و گوتی: "بە فیداکاری ژیانی خاکیانەی و پەیوەستبوونی بە بەهاکانی گەلەوە بەوپەڕی بوێیرییەوە جەنگا و بووە فەرماندەیەکی سیمبوڵی مێژووی تێکۆشانمان."

شەهید دەلیل تەمەل

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە) ناسنامەی فەرماندە دەلیل تەمەلی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠٢١دا لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورک لە قەندیل شەهید بووە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

"فەرماندەی میلیتانی فیدایی ئاپۆییمان و هاوڕێی ڕەنجدەرمان هەڤاڵ دەلیل تەمەل لە ڕۆژی ٣٠ـی ئابی ٢٠٢١ لەئەنجامی هێرشێکی سوپای تورکی داگیرکەردا لەسەر هەرێمی قەندیل شەهید بوو.

هاوڕێمان دەلیل کە لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا تێکۆشانی بەڕێوەبرد و هەموو ئەرکێکی بە گوێرەی ڕەگەزەکانی میلیتانی ئاپۆیی جێبەجێ دەکرد، بە درێژایی ٢٩ ساڵ تێکۆشانێکی بێپچڕانی بەڕێوەبرد. بە پاشخانی ئایدۆلۆژیی و ڕێکخستنییەوە، بە توانا سەربازییەکانی و ژیانی خاکیانەیەوە بووە کەسێکی نموونەیی و فیداییەکی هێڵی ئاپۆیی. بە فیداکاری ژیانی خاکیانەیی و پەیوەستبوونی بە بەهاکانی گەلەوە بەوپەڕی بوێیرییەوە جەنگا و بووە فەرماندەیەکی سیمبوڵی مێژووی تێکۆشانمان.

بەڵێن دەدەین پەرە بە تێکۆشانی هاوڕێمان دەلیل بدەین، کە بە پاشخان و ئەزموونەکانییەوە بەهای مەزنی خستەسەر تێکۆشانی ئازادییمان، هەمیشە یادی زیندووڕاگرین و ئامانجەکانی بگەیەنین بە سەرکەووتن. بەم باوەڕ و باوەڕدارییەمانەوە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژایی هاوڕێی شەهیدمان، گەلی ڕەسەنی بۆتان و هەموو گەلی کوردستانمان دەردەبڕین.

زانییارییەکان دەربارەی ناسمانەی هاوڕێمان دەلیل تەمەل بەم شێوەیە:

ناسناو: دەلیل تەمەل

ناو و پاشناو: خەتیب ئارتورک

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: هەدییە – ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ـی ئابی ٢٠٢١ / قەندیل."