هەپەگە بەڕێزەوە یادی شەهیدانی جیلۆی کردەوە
هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە هەرێمی جیلۆ شەهید بوون و وتی، "بەڵێن دەدەین وابەستەی یادەوەری شەهیدان دەبین و لەسەر هێڵیان تێکۆشان دەکەین تاوەکو دەگەینە سەرکەوتن."
هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە هەرێمی جیلۆ شەهید بوون و وتی، "بەڵێن دەدەین وابەستەی یادەوەری شەهیدان دەبین و لەسەر هێڵیان تێکۆشان دەکەین تاوەکو دەگەینە سەرکەوتن."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگ لەبارەی شەهیدبوونی ٣ گەریلا کە لە ساڵی ٢٠١٥دا شەهید بوون راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:-
"ئەم ڕۆڵە بەنرخ، بژاردە و فیداییەکانی گەلی کوردستان رێگەی چیاکانی کوردستانیان گرتەبەر، تێکۆشانێکی بێوێنەیان بەڕێوەبرد و لەسەر هێڵی قاڕەمانێتی شەڕیان کرد، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە ئەنجامی بۆردوماندا لە گۆڕەپانی بنبڕی هەرێمی جیلۆ شەهید بوون، لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ژین ئامارا
ناو و پاشناو: حەسرەت مۆرانەر
شوێنی لەدایکبوون: ئەبەخ / وان
ناوی دایک و باوک: یادگار و دونیا مالی
شوێن و کاتی شەهیدبوون: جیلۆ / ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥
*
ناسناو: شەڕڤان گابار
ناو و پاشناو: ئادەم ئولمەز
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: سالیحا و محەمەد سەیید
شوێن و کاتی شەهیدبوون: جیلۆ / ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥
*
ناسناو: تیرێژ رۆژ
ناو و پاشناو: نوروڵلا ئاسان
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک و باوک: سدیقا و محەمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: جیلۆ / ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥
****
شەڕڤان گابار
*****
تیرێژ رۆژ
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێکانمان، ژین، شەڕڤان و تیرێژ و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، بەڵێن دەدەین، وابەستەی یادەوەریەکانیان دەبین و لەسەر هێڵی تێکۆشانیان دەگەینە سەرکەوتن."
ف.ق