هەپەگە: چوار داگیرکەر سزادران، خێمەیەکیش لەناوبرا

لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و خێمەیەکیش لەناوبرا. داگیرکەرانیش بە بۆمب و چەکی کیمیایی قەدەغە بەردەوامن لە هێرشەکانیان.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"لە ئەنجامی چالاکی کارتێکەری تیمە گەڕۆکەکانماندا ٤ داگیرکەر سزادران، خێمەیەکیش لەناوبرا.

سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٨ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە. لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ماددەی پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێلی سوتاند و بە ئامێری هەوا دوکەڵە ژەهراوییەکەی کردە ناو سەنگەرەکانی شەڕ. لەهەمان کاتدا گۆڕەپانەکانی شەڕ ٤٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران.

زانیارییەکان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

لە ٣٠ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا داگیرکەران لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە تاکتیکی نیشانشکێن گولـلەباران کران و داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٣١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٥٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە چەکی قورس گولـلەباران کران و ٣ داگیرکەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا:

لە ٣١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی داگیرکەران لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە چەکی قورس لێیاندرا و خێمەیەکی سەربازی لەناوبرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخۆبوون لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ٣ جار، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید خورسی لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجاش جارێک بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا کاتژمێر ٠٨:٠٠و ١٦:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ٨ جار بەچەکی کیمیایی بۆردومان کران. لەهەمان کاتدا کاتژمێر لە نێوانی ١٣ڵ٠٠- ١٣:٣٠ داگیرکەران ماددەی پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێلیان سوتاند و لە رێگەی ئامێری هەواوە رووی دووکەڵە ژەهراوییەکەیان کردە ناو سەنگەرەکانی شەڕ.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ٣١ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا و کوڕەژارۆ، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٤٢جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ و شاخی جودی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

لە ٣١ی تشرینی یەکەم سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە حەفارە هەوڵیدا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بڕوخێنێت".

هـ . ب