هەپەگە: داگیرکەران ٣٨ جار هێرشیان ئەنجامدا
سەرباری راگرتنی چالاکییەکان لە لایەن هێزەکانی گەریلاوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن. داگیرکەران ٣٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، تانک، کاتیوشا و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی گەریلایان بۆردومان کرد.
سەرباری راگرتنی چالاکییەکان لە لایەن هێزەکانی گەریلاوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن. داگیرکەران ٣٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، تانک، کاتیوشا و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی گەریلایان بۆردومان کرد.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر هێزەکانمان کە لە دۆخی بەرگرییدان، درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن. ئەو گۆڕەپانانەی هێزەکانی ئێمەیان تێدایە، ٣٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، تانک، کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران.
زانیاری بەرفراوان لە سەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی زاپ:
١٦ی شوبات هێزە داگیرکەرەکان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان. هێزەکانی یەژاستارمان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا لە داگیرکەرانیاندا. سیستمێکی کامێرای حەراری و ئامێرێکی پچڕاندنی پەیوەندی (ژامەر) لەناوبران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
١٦ی شوبات لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە نزیک گوندی سیدا ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
١٦ی شوبات سەنگەرەکانی بەرخودان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ٣٤ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
هـ . ب