هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، کامێرایەکی تەرماڵ و سیستمێکی کامێرای حەراری تێکشکان

لەچالاکییەکانی گەریلادا سەربازێکی داگیرکەری دەوڵەتی تورک سزادرا. لە چالاکییەکاندا تەرماڵێک و سیستمێکی کامێرای حەراری تێکشکان. گورز لە سەنگەرێکیش درا.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

" لەئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا داگیرکەرێک سزادرا، سیستمێکی کامێرای تەرماڵ و سیستمێکی کامێرای حەراری لەناوبران. لە چالاکییەکاندا گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.

سوپای تورکی داگیرکەر ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بۆردومان کردووە.

زانیارییەکان لە سەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەن؛

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ

١٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ کاتێک داگیرکەران بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی بەرخودان لە نزیک هەرێمی چەمچۆی شێلادزێی ئامێدی دەچوون، هێزەکانمان بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەرانیاندا. لەوێ داگیرکەرێک سزادرا.

لە ١٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٠، ١٠:٣٠ و ١١:٣٠ دا لە دەوروبەری گوندەکانی سیدای ناحیەی شێلادزێی سەر بە ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان سێ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. کاتژمێر ١٤:٠٠ جارێکیتر بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.

١٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ سیستمێکی کامێرای تەرماڵ و سیستمێکی کامێرای حەراری کە داگیرکەران لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری گوندی سیدای سەر بە شێلادزێی ناوچەی ئامێدی جێگیریان کردبوون، لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە رووخێندران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ١٦ی کانونی یەکەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و ناوچەی ئاوی لۆلانی خواکورک ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ١٦ی کانونی یەکەمدا شاخی ئێف ئێم، سیدا و گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە دەیان جار بە کاتیشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب