هەپەگە: درێژە بە رێگا و ئامانجی ئازادییان دەدەین
هەپەگە یادی ٣ گەریلای شەهیدی لە دێرسیم کردەوە و رایگەیاند: "هاوڕێیانمان ئومێد، بەرچەم و جومعە بە بەشدارییان لە ناو ریزەکانی پەکەکەدا ئەرکی نیشتیمانپەروەری و شۆڕشگێڕیی خۆیان جێبەجێ کرد".

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەو شێوەیەیە:
"لە مانگی ئاداری ٢٠١٧دا لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی دێرسیم هاوڕێیانمان ئومێد، بەرچەم و جومعە شەهید بوون. هاوڕێیانمان ئومێد، بەرچەم و جومعە، کە وەک شەڕڤانان و تێکۆشەرانی خۆبەخش بۆ ئازادی و ڕاپەڕین لە دێرسیم بەشدارییان لە ریزەکانی تێکۆشان و خەباتدا کرد و تا دوا هەناسەیان لە رێگاکەیان و خۆبەخشییەکان پاشگەزنەبوونەوە و قارەمانە و بە پێداگرییەوە شەڕیان لە دژی دوژمن کرد و بوون بە نمونە و هێمای بەرچاوی ئیرادەی ئاپۆیی. ئەو هاوڕێ قارەمانانە بە شەهیدبوونیان بوونە بەهێزترین بناغەی گەشەی تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی و لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: ئومێد چیمەن
ناو و پاشناو: محەمەد ئیسماعیل
شوێنی لەدایکبوون: کۆتۆڵ
ناوی دایک و باوک: نەباهەت - عەبدوڵڵا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ئاداری ٢٠١٧ / دێرسیم
********
نازناو: بەرچەم ئامیگرا
ناو و پاشناو: یامور یوجە داغ
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: وەسیلە - ئەکرەم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ئاداری ٢٠١٧ / دێرسیم
*********
نازناو: جومعە چەکدار
ناو و پاشناو: خەلیل تاش
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: مریەم - ئەمین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ئاداری ٢٠١٧ / دێرسیم
هەڤاڵانمان ئومێد، بەرچەم و جومعە بە بەشدارییان لە ریزەکانی پەکەکە، کە هیوای ئازادیی گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتییە، گەیشتنە ئاستی شەرەفێک، کە ئەرکی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕیی خۆیان بەجێبهێنن. بنەماڵەی هێژا و ئازیزی ئەو هاوڕێیانەمان چەند بەو رۆڵە تێکۆشەر و قارەمانانەی خۆیان سەربەرزن، شایانیانە. پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژا و ئازیزی ئەو هاوڕێ قارەمانانەمان دەکەین، کە بە شەهیدبوونیان بوون بە بەها و نرخی هەموو کوردستان، ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو نیشتمانپەروەرانمان و وڵاتپارێزانمان لە کوردستان دەکەین. ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە درێژە بە رێگا و ئامانجی ئازادیی ئەو هاوڕێیانەمان دەدەین".
ژ.ت