هەپەگە: دڵسۆزی نەریتی بەرخودانی پەکەکە بوون
هەپەگە ٤ گەریلای شەهیدی بەبیرهینایەوە و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان هاروون، باگەر، دژوار و عەگید دڵسۆزی نەریتی بەرخودانی پەکەکە بوون. لە هێرشەکانی دوژمندا شەهیدبوون".
هەپەگە ٤ گەریلای شەهیدی بەبیرهینایەوە و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان هاروون، باگەر، دژوار و عەگید دڵسۆزی نەریتی بەرخودانی پەکەکە بوون. لە هێرشەکانی دوژمندا شەهیدبوون".
هەپەگە لە بارەی ٤ گەریلا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهیدبوون راگەیەندراویکی بلوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"تێکۆشانی ئازادیمان بە قوربانیدانی قورس هەموو رۆژێک تا دێت زیاتر گەورە دەبێت و بەرخودانی مێژوویی بۆ ئازادیی گەلەکەمان لە سایەی ئەوە بەڕێوەدەچێت. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە خۆیان بۆ ئازادی گەلەکەمان بەخت کردووە، هەرگیز سڵیان لەو قوربانیدانە نەکردووەتەوە و ئەمڕۆش لەسەر هێڵی گیانبازی درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن. قارەمانترین رۆڵەکانی گەلەکەمان، هاوڕێیانمان تا کۆتا هەناسەیان پێداگرییان لە سەر تێکۆشان کرد، میراتی بەرخودانی پارتەکەمانیان گەورەتر کرد، وەفاداریان بە شەهیدان جێبەجێ کرد. هاوڕێیانمان هارون، باگەر، دژوار و عەگیدیش کە دڵسۆزی نەریتی بەرخودانی پارتیمان پەکەکە بوون، لە ئەنجام هێرشەکانی دوژمندا شەهیدبوون.
سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بە نرخییان دەکەین کە قارەمانترین رۆلەکانیان بە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان بەخشی و ئەرکی وڵاتپارێزی خۆیان بە بێ کەموکوڕی جێبەجێ کرد، هەروەها سەرەخۆشی لەگەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تیکۆشانی ئەفسانەیی لە سەر هێڵی شەهیدان بگەیەنینە سەرکەوتن.
زانیاری لە سەر ئەو هاوڕیانەمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:
ناو و پاشناو: رەجەب کایا
ناسناو: هاروون توڵهڵدان
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک- باوک: سافیە- محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناو و پاشناو: سەلجوق کلیچچەکان
ناسناو: باگەر وان
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: جانان- سەیفەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناو و پاشناو: محەمەد ئەمین گۆچەر
ناسناو: دژوار کچی
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: خەدیجە- بەهادین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناو و پاشناو: موراد کۆچهان
ناسناو: عەگید بارگران
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: یەڵدز- نەسیر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئابی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ .ب