راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەم بۆ دروستکردنی کانی کانزای نوێ، هەم بە ناوی ڕاو و نێچیرڤانی سیخوڕەکانی بۆ هەرێمی جوودیی بۆتان دەنێرێت. لەگەڵ ئەوەی بە بەشداری هەزاران هێزی چەکدار سەدان ئۆپەڕاسیۆنی ئەنجامداوە، بەڵام نەیتوانیەوە ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئێستاش جارێکی دیکە رێبازی شەڕی قێزەون بەکار دەهێنێت و بەم شێوەیە دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. بۆ ئەوەی رێگری لە تالانکردنی هەرێمی جودی بگرین و لەدژی نۆکەرە سیخوڕەکانی رێوشوێنی پێویست وەربگرین، بانگەوازی لە گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین کە لە شوێنی سەربازیەکانی گەریلا لە هەرێمی جوودی نزیک نەبنەوە.
سوپای داگیرکەری تورک کە لە هەرێمی زاپ گورزی گەورەی لە ئۆپەراسیۆنی شۆرشگێری و چالاکی هێزەکانمان بەرکەوت، بۆ ئەوەی تێکشانەکەی بشارێتەوە و رای گشتی هەڵبخەڵەتێنێت، هەموو رۆژێک هەواڵی درۆ و بێبناغە بۆ رای گشتی تورکیا بڵاودەکاتەوە. لەم دواییانەدا خولوسی ئاکاری وەزیری شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک درۆی کرد و وتی، 'لە زاپ ٢٠ گەریلا شەهید بوون.' بەم شێوەیە وایکرد کە لایەنگرە شۆڤێنیەکانیان چەپڵەی بۆ لێبدەن. بەڵام قسەکانی هەمووی درۆن. میدیای شەڕی تایبەتی رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەش لەم درۆیانەی خولوسی ئاکار باوەڕ نەکرد و قسەکانی ئەویان بڵاو نەکردەوە. پێویستە بزانرێت کە لە چالاکی ئەم دواییەی سەرکەوتوی زاپدا، خوێن لە لوتی هیچ هاوڕێیەکمان نەهاتووە.
١١ی کانونی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٤٠ و ١١:٤٠ سوپای داگیرکەری تورک گوندی سێدارێی گۆڕەپانی مەیرۆکێی هەرێمی گارەی ٦ جار بە فڕۆکە بۆردومان کرد.
١١ی کانونی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٨:٠٠ و ٠٠:٣٠دا سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدای هەرێمی زاپی بە فڕۆکە بۆردومان کرد و دواتر لە بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانی کرد."
ف.ق