هەپەگە: دەوڵەتی تورک لە هێرشی سەرکەمپی دیلەکان لە سیانێ چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

هەپەگە ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورک لە گارێ چەکی کیمیایی لە دژی کەمپی دیلەکان لە سیانی بەکارهێناوە و وتی، " بەهۆی ئەو چەکە کیمیایە قەدەغەکراوەی کە بەکارهێنراوە مرۆڤ ناتوانێت دەربازی ناو کەمپەکە ببێت."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند سوپای  تورک لە دژی کەمپی دیلەکان لە سیانێ-ی هەرێمی گارێ چەکی کیمایی بەکارهێناوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:

" لە هەرێمی گارێ لە نیوان ١٠ بۆ ١٤ی شوبات لە ئەنجامی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی قڕکەردا و لە دژی ئەو هێرشە بەرخۆدانی گەریلا ئاشکرا دەبێت و کارو خەباتی ئێمە بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ئەو شەڕە بۆ ڕایی گشتی بەردەوامە.

دەوڵەتی داگیرکەر لە زەوییەوە گوزری سەختی بەری کەوت و پاشەکشێی کرد و هێرشەکانی ئاسمانی سوپای تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا  و بەتایبەت هەرێمی گارێ بەردەوامە. بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکان ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ئەو شەڕە بۆ ڕای گشتی درەنگ دەکەوێت.

' لە سیانێ چەکی کیمایی بەکار هاتووە'

بۆ ئاشکرابوونی ئەو ڕووداوانەی کە لە کەمپی سیانێ لە هەرێمی کارێ کە دیلەکانی تێدا ڕادەگیرا و زانیاری بەرچاو دەست بکەوێت ، هێزەکانی ئێمە خۆیان گەیاندە شوێنی کەمپەکە.  بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە ٣ڕۆژی لێ دەربازبووە لە کەمپی دیلەکان و دەورووبەری بۆنێکی زۆری گازی کیمیایی هەیە. دەوڵەتی فاشیستی تورک لە دژی ئەو کەمپە چەکی کیمیایی بەکارهێناوە کە بەکار هێنانی ئەو چەکە لە ڕووی کۆنوانسیۆنەکانەوە قەدەغەکراوە و تاوانی شەڕە، کەس ناتوانێت بە هۆی بۆنی زۆری گازی کیمیایی بچێتە ناو کەمپەکە. بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەوکەسانەی کە بەهۆی گازی کیمیاییەوە کوژراون دواتر گولەباران کراون. نیشانە سەرەتاییەکان ئەمەیە.

 کارو خەبات بۆ ئاشکرا کردنی ڕاستی کۆمەڵکووژییەکەی دەوڵەتی تورک کە هیچ پێوەندیەکی بە مرۆڤایەتیەوە نییە کە لە سەرکەمپی دیلەکانی ئەنجامی داوە بەردەوامە. ئەنجامی شەڕی گارێ لە هەموو بووارێکەوە بۆ گەلی وڵاتپارێز و رای گشتیی ئاشکرا دەکەین.

' لە هێرشی ئاسمانیدا گەریلایەک شەهید بوو'

لە ڕاگەیەنراوەکی خۆماندا لە ڕۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ڕامانگەیاندبوو کە لە ڕۆژی ١٣ی شوبات لە کاتژمێر ١٣:٣٠ و هەتا ١٤ی شوبات کاتژمێر ٠١:٠٠ دەورووبەری گوندی ئەشکەوتان-ی هەرێمی گارێ ٥ جار بۆردومانکراوە. لەو بۆردومانەدا گەریلایەکی ئێمە بە ناوی گەلهات تۆڵهەلدان شەهید بووە.

١٠ی شوبات لە دژی هەولی داگیرکارانەی سوپای تورک لەسەر هەرێمی گارێ بە پێشەنگایەتی گەریلا قارەمانەکانی ئازادی کوردستان  ٤ڕۆژ بەرخۆدانێکی مێژوویی کرا و بە سەرفەرازییە سوپای تورک تێکشا و ڕاونران. هاوڕێ-ی ئێمە گەلهات تۆلهەڵدان لە بەرخۆدانی گارێ-دا بە ڕۆڵی قارەمانانەی  خۆی هەستا و پێوەست بە کاروانی شەهیدان بوو.

هاوڕێ گەلهات خەڵکی شاری جەزیرە لە واری بەرخۆدان بۆتان بوو، بە هۆی سیاسەتی قڕکەری دەوڵەتی تورک لە سەر گەلی کورد و بەهۆی سووتاندنی گوندەکەیان ناچاربوون کۆچبەری شارەگەورەکانی تورکیا ببن. هاورێ گەلهات کە لە کۆمەڵگەیەکی وڵات پارێز و بەرخۆدیر گەورەبوو، هەر زوو هەستی بە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک کرد. لە دژی هزری قڕکەر و گشتیی خواز دەستی بە تێکۆشان کرد و بەشداری خەباتی گەنجان بوو. لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی گەییشتە ئەو ئەنجامە کە تاکە ڕێگە بەشداری لە کۆمەڵگەی ئازادە و ساڵی ٢٠١٦ هاتە ناو ڕیزەکانی گەریلا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک  کە لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦  لە دژی بەرخۆدانی خۆسەری دیموکراتیک لە جەزیرە شێت و هاربوو، ڕووی ڕاستەقینەی قڕکەری خۆی  جارێکی تر نیشاندا و لە جەزیرە مرۆڤی مەدەنی سووتاند . ئەو ڕاستی بۆ ئەوەی کە هاورێ گەلهات بڕیاری بەشداری بدات زۆر کاریگەر بوو.

هاورێ گەلهات بە رۆحی مەحموود توونچان لە بەرخۆدانی جەزیرە و بە تووڕەییەوە لە دژی کۆمەڵکووژیی دژە مرۆیی دەوڵەتی تورک دەستی بە کار کرد و لە ماوەیەکی کورتدا پیشکەوتنی بەرچاوی تۆمار کرد. چاندی بەرخۆدانی بۆتان کە هیچکات سەری بۆ ستەم دانەخستووە و ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ لە کەسایەتی خۆیدا کردە یەک، بووە خاوەن ئیرادەیەکی شۆرگێڕێکی فیدایی ڕێبەرئاپۆ و بووە گەریلایەکی شارەزا و لێهاتووە. لە دژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی لە سەر گارێ ، بەشداری بەرخۆدان بوو و بە ڕۆڵێکی مێژوویی هەستا.

بە باوەڕی و ئیرادەیەکی بەرز هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان تێکشکاند. لە سەر کەسایەتی هاوڕێ گەلهاتی قارەمان، جارێکی تر گەریلا شۆڕشگێڕە ئاپۆییەکان لە بەرخۆدانی گارێ خۆیان سەلماند.

سەرخۆشی لە بنەماڵەی هەڤال گەلهات، گەلی جەزیرە و گەلی کوردستان دەکەین و بەلێن دەدەین کە ئامانجی شەهیدان مسۆگەر بکەین.

' هێرشی ئاسمانی بەردەوامە'

١٥ی شوبات لە کاتژمێر ١٣:٠٠ زنجیرە چیاکانی خێرێ-ی هەرێمی گارێ ٣ جار بۆردومانکرا.

١٥ی شوبات کاتژمێر ١٤:٠٠ ناوچەی کنیشکا ی زاپ بۆردومانکرا.

١٥ی شوبات کاتژمێر ١٣:٢٠- ١٣:٤٠ ناوچەی گەلی ئاڤاشین ٤جار بۆردومانکرا."

ک-ش