هەپەگە دیمەنی دەستبەسەرداگرتنی چەک و جبەخانەی دەوڵەتی تورکی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی دەستبەسەرداگرتنی چەک و جبەخانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی، لەلایەن گەریلاکانی یەژەئاستار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بڵاوکردەوە.

هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکیشی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛
 

" ٣٠ی ئایار هێزەکانمان دەستیان بە چاودێری داگیرکەران کرد کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم پێشڕەوی بکەن و کاتژمێر ١٢:٥٥ هێزەکانی یەژەئاستارمان، هەڵیانکوتایە سەریان و بە چەکی سووک و بۆمبی دەستی گورزێکی گەورەیان لە داگیرکەران وەشاند. هێزەکانی یەژەئاستارمان، ١٠ داگیرکەریان سزادا، دەستیان بەسەر ٤ تەرمدا گرت. هێزەکانمان دەستیان بەسەر ٣ چەکی سووکی ئێم پی تی – ٥٥، سێ دووربینی سەربازی، لەیزەرێک، تەلەفۆنێکی دەستی داگیرکەرێک بە ناوی ئۆغور دۆغرودا گرت."

ف.ق