هەپەگە: گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بە دەیان جار بۆردومانکران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە دەیان جار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە دەیان جار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کرد.
لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، " سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانمان کە لە شەڕیان راگرتووە. گۆڕەپانەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانمان، ٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٦٣ جار بە تانک، ئۆبۆس و چەکی قورس بۆردومان و تۆپباران کران.
زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەم شێوەیەیە؛
هەرێمی زاپ؛
١٦ی شوبات کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، داگیرکەران هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان. هێزەکانمان خۆیان پاراست و بە چەکی قورس وڵامیان دایەوە.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
١٧ی شوبات گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی بەژار و گردی ئامێدی ٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.
١٨ی شوبات گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخۆدان بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس ٦٣ جار تۆپبارانکران."
ف.ق