هەپەگە: عەگید زیلان بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلایەک بە ناوی عەگید زیلان لە ۲۹ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی نەخۆشییەکدا شەهید بووە.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێمان عەگید زیلان لە هەرێمی زاپ ئەرکەکانی ڕادەپەڕاند و لە دژی هیرشە داگیرکەرییەکان لە تێکۆشان و خەباتێکی فیدایاندا بوو، لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دا بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو. هەرچەندە ئەو هاوڕێیانەی، کە لە هەمان بەرە و سەنگەردا شەڕیان دەکرد، بە هەموو تواناکانیانەوە دەستێوەردانیان دەکرد، بەڵام نەیانتوانی ڕێگری لە نەخۆشییەکەی هاوڕێ عەگید بکەن. شەهیدبوونی هاوڕێ عەگید، کە لە ئەنجامی نەخۆشیدا ڕوویدا، هەموو هاوڕێکانی نیگەران کرد و کاریگەریی لەسەریان دروستکرد. ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاورێی خۆشەویستمان عەگید و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

 ناسنامەی هاوڕێمان عەگید زیلان بەم شێوەیەیە:

نازناو: عەگید زیلان

ناو و پاشناو: مزەفەر عەلوان دەروێش

شوێنی لەدایکبوون: تربەسپی

ناوی دایک و باوک: مەلیکە - عەلوان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۹ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۳ / زاپ


         


     

هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامن

لە هەرێمی زاپ؛

لە ٥ی ئایار و کاتژمێر ۱۱:۱۰دا، سوپای تورکی داگیرکەر هێرشێکی بۆ سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم دەستپێکرد. هێزەکانمان لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە خۆیان وەڵامی داگیرکەرانیان دایەوە.

لە ٥ی ئایاردا، کاتێک هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کرد و هەوڵیاندا سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە سیدا لەناو ببەن، هێزەکانمان لێاندان و داگیرکەرێک کوژرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ٥ی ئایاردا شاخی شەهید ڕەشید، شاخی زنگل، گوندی گوز و گوندی فلا لە گارە ۱٥ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.

لە ٥ی ئایاردا، ناوچەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی و سەنگەرەکانی بەرخودانی سیدا ١٦ جار بە تۆپ و تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت."

ژ.ت