هەپەگە: هێرشی داگیرکەری بەردەوامە
سوپای داگیرکەری تورک ١٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢٤ جار بە هاوەن و تانک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
سوپای داگیرکەری تورک ١٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢٤ جار بە هاوەن و تانک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، " لەگەڵ ئەوەی کە هێزەکانمان بێچالاکیان ئەنجامداوە، رژێمی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست هێرشەکانی زیاتر کردووە و بەردەوامی پێدەدات. هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ١٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٢٤ جار بە ئۆبۆس و تانک بۆردومان و تۆپباران کران.
هەپەگە لەم بارەیەوە زانیاری فراوانی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە هەرێمی زاپ؛
لە ٢٠ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٥٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کوروژارۆ، داگیرکەران هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان، هێزەکانمان بۆ خۆپاراستن وڵامیان دایەوە.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ١٩ و ٢٠ی ئایاردا دەشتی کافای گارێ، گردی شەهید پڵنگی مەتینا، گردی ئامێدی، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی و گردی بەهاری زاپ، ١٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.
لە ١٨، ١٩ و ٢٠ی ئایاردا گۆڕەپانی گردی شەهید پڵنگی مەتینا، گردی شەهید حەقی خواکورک، گردی شەهید کامەران، دەوروبەری ئاوی لۆڵان و سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە گردی جوودی زاپ، گردی بەهار، چەمجۆ و سیدا، ٢٤ جار بە ئۆبۆس و هاوەن و تانک تۆپباران کران.
داگیرکەران هەوڵ دەدەن سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە گردی ئێف ئێم و سیدا بە بلدوزێر بڕووخێنن."
ف.ق