هەپەگە: کامێرایەکی حەراری تێکشکێندرا

چالاکی گەریلاکانی کوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە. لە چالاکی گەریلاکاندا لە گۆڕەپانی چەمچۆ سیستمێکی کامێرای حەراری تێکشێندرا.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە:

"لە چالاکی هێزەکانماندا سیستمێکی کامێرای حەراری تێکسکێندراوە. سوپای تورکی داگیرکەر ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە، ١٣ جاریش بە فڕۆکەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای بۆردومان کرد.

زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە ٣٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٧:٠٠ سیستمێکی کامێرای حەراری کە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆی ناوچەی شێلادزێی ئامێدی دایاننابوو، لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە تێکشکێندرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵۆکانی زاگرۆس لە خواکورک؛

لە ٣٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهان تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا؛

لە ٢٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٥:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی

لە ٢٩ و ٣٠ی کانوی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی دوو جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ١٣، ٢٦، ٢٧ و ٢٨ی کانونی دووەم گۆڕەپانەکانی ستون، شوک، دۆڵی ماران، دۆڵی کۆنفڕانس و دۆڵی ئاڤاشینی ئاڤاشین هەروەها گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی بهار و شاخی ئامێدی ١٣ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ٢٦، ٢٧، ٢٨ی کانونی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی، هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی و سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا بە دەیان جار بە تانک، چەکی قورس و کاتیوشا بۆردومان کران.

هـ . ب