ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند: "سوپای تورکی داگیرکەر و میدیاکانی شەڕی تایبەت هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئاسمان و زەمینەوە بۆردوومان دەکات و پارچە جیاوازەکانی کوردستان دەخاتە ناو ڕاگەیاندراوەکانیەوە و هەموو ڕۆژێک زیانەکانمان وەک هەواڵی نوێ ڕووماڵ دەکات. لە ئێستادا سوپای تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا گیر دەخوات. بۆ دەربازبوون لەم گیرخواردنەیان ڕۆڵییان داوە بە خیانەت و هاوکاری، بەڵام ئەمەش دەردیان دەرمان ناکات. بۆیە سوپای تورکی داگیرکەر کە پشت بە شەڕی تایبەت و ئەو هەواڵانەی لەسەر مێزەکان ئامادە دەکرێن، بانگەشەی ئەوە دەکات زیان لێکەوتنی گەریلا هەیە. با گەلی وڵاتپارێزمان و ڕای گشتی بزانێت هەموو ئەو هەواڵەنەی بانگەشەی ئەوەدەکەن کە لە بۆردوومانەکاندا زیان بەر هێزەکانامان کەوتووە، درۆن. لە بۆردوومانە ئاماژەپێکەراوەکاندا، هیچ زیان بەرکەوتنێکمان نەبووە.گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر ئەو ئەزموونەی کۆیکردۆتەوە، جۆرە جوڵە و بزووتنێک دروستبووە کە هەموو هێرشەکان بەتاڵ بکەنەوە. سوپای تورک ئۆپراسیۆنی ئاسمانی دەکات و هەندێک گۆڕەپان بە یەکجاری بۆردوومان دەکات. بەڵام ڕێگە لەمە گیراوە و هیچ زیانێکمان بەرنەکەوتووە."
پەیوەست بە چالاکییە ئەنجامدراوەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم شتانە دیاریکراوە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ
لە ٢٦ی تەمموز لە کاتژمێر ٠٩:١٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە گیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجام درا.
لە ٢٦ی تەمموز لە کاتژمێر ٢٠:٤٢ خولەکدا لەو کاتەی داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی کەوتنە جوڵەوە، بە چەکی نیو-ئۆتۆماتیک گورزییان لێ وەشێنرا و داگیرکەران لە جوڵە خران.
لە ٢٧ی تەمموز هێزەکانمان دەستییان لە هەلیکۆپتەرێک کردەوە کە دیخواست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بنشێتەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ٢٦ی تەمموز تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.
لە ٢٦ی تەمموز تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
٢٦ و ٢٧ تەمموز گۆڕەپانەکانی ئاسکۆلک، شاخی ڕۆژ، شاخی شەهید جیهان و بۆبلیسکانی هەرێمی قەندیل ٥ جار، گوڕەپانەکانی کانی سارکێ، دەشتی کافیا، گوزێ، سێدارێ، دێرەشە، مێران، مەیرۆک و دێریکی هەرێمی گارە ١٧ جار؛ بە گشتی ٢٢ جار ئەو جێگایەنە بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران."