هەپەگە: لە خواکورک ٤ داگیرکەر سزا دران و ٢ سەنگەریش تێکشکێنران
گەریلاکانی یەژاستار لە خواکورک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجام دا. لەو چالاکییەدا ٢ سەنگەر تێکشکێنران و ٤ داگیرکەریش، کە دەستنیشانکرابوون، سزادران.
گەریلاکانی یەژاستار لە خواکورک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجام دا. لەو چالاکییەدا ٢ سەنگەر تێکشکێنران و ٤ داگیرکەریش، کە دەستنیشانکرابوون، سزادران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا؛
ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٤٠ خولەک لەسەر شاخی شەهید ئاخین لە خواکورک، هێزەکانی یەژاستارمان لە دوو قۆڵەوە لە ٢ سەنگەری داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامی ئەو گورزە سەرکەوتووانەا هەر ٢ سەنگەرە بە ئامانج گیراوەکە تێکشکێنران و بەلانیکەمەوە ٤ داگیرکەریش لە سەنگەرەکاندا سزادران.
ڕۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ فڕۆکەجەنگییەکان ناوچەی کافیایان لە گارە و کاتژمێر ١٥:٠٠ ناوچەی کونیشکایان لە زاپ بۆردوومان کرد.
ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٨:٣٠ ناوچەی بەشیلی لە مەتینا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کرا.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەردا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".
ژ.ت