هەپەگە: لە شاخی جودی ٤ داگیرکەر سزادران

ھەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا دا لە گۆڕەپانی شاخی جودی لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران و گورز لە ٤ سەنگەری داگیرکەرانیش وەشێنرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە ئەم زانیاریانەی تێیدا خراوەتەڕوو:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٢٩ی ئاب کاتژمێر ١٢:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە دژی داگیرکەران کە کەوتبوونە جموجۆڵەوە، چالاکییەکی نیشانە شکێنی ئەنجامدرا و داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٩ی ئاب کاتژمێر ١٥:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٩ی ئاب کاتژمێر ١٧:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج. گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێنرا.

٢٩ی ئاب کاتژمێر ١٨:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانەشکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا.

٢٩ی ئاب کاتژمێر ٢١:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا بەرەو تونێلەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن، بە شێوەی ھاوکات چالاکی سابۆتاژ و چالاکی کەسی ئەنجامدرا. پاشان جارێکی تر بە سابۆتاژ لە داگیرکەران درا. لەئەنجامی ئەو چالاکییانە، لانیکەم ٢ داگیرکەر سزا دران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو.

٢٩ی ئاب کاتژمێر ٢٢:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێکی  داگیرکەران وەشێنرا.

٢٩ی ئاب، کاتژمێر ٢٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک داگیرکەران کرانە ئامانج. گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

ھەرێمەکانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

ژ.ن