هەپەگە لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەمدا چالاکی ئەنجامدا: ٨ داگیرکەر سزادران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم چالاکی ئەنجامدراون و لانیکەم ٨ داگیرکەر سزادراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم چالاکی ئەنجامدراون و لانیکەم ٨ داگیرکەر سزادراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە: "هێزەکانمان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی گیانباز کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' بە دەوری رێبەر ئاپۆوە بازنەیەک لە ئاگریان سازکرد، چەندین چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا لانیکەم ٨ داگیرکەر سزادراون و داگیرکەرێک برینداربووە".
لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم وردەکارییانە خراونەتەڕوو:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ
٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٠٠ بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا و ٢ داگیرکەر سزادران. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا و ٢ داگیرکەر سزادران.
٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٠٠ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە هاتنە دەست کە هەوڵیان دەدا تەقەمەنی بخەنە ناو سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی.
٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١:٣٠ بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا و ٢ داگیرکەر سزادران.
لە هەرێمی زاپ
٦ی تشرینی یەکەم بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ درا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش برینداربوو.
لە هەرێمی مەتینا:
٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٢٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ درا.
٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٩:٣٠ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ درا.
٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لە نێوان ٢٠:٥٠ و ٢١:٢٠ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک دەستوەردان بەرامبەر جموجۆڵی هەلیکۆپتەر لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتی کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٥و ٦ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ و شاخی چارچەلی هەرێمی مەتینا ٤ جار، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی جودیی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ١٢ جار، بە گشتی ١٦ جار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومان کران.
٤و ٦ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی دۆڵی شەهیدانی هەرێمی قەندیل ٢ جار، هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ١ جار، هەرێمی زاپ ٣ جار؛ بە گشتی ٦ جار ئەو ناوچانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٦ی تشرینی یەکەم هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و مەتینا بە هەلیکۆتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، خواکورک و مەتینا تۆپباران کران.