هەپەگە: لە زاپ ٤ چالاکی ئاسمانی ئەنجام درا
یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار بە ٤ چالاکی ئاسمانی گورزییان لە بنکە و بارەگاکانی سەربازانی تورکی داگیرکەر لە زاپ وەشاند.
یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار بە ٤ چالاکی ئاسمانی گورزییان لە بنکە و بارەگاکانی سەربازانی تورکی داگیرکەر لە زاپ وەشاند.
ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر چالاکیەکان ئەمەی ڕاگەیاند:
" لە نێوان ١٤- ١٦ی تەمموز بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامرازی ئاسمانی کران بە ئامانج. بارەگای داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ ٤ جار لە ئاسمانەوە هێرشی کرایەسەر. لە چالاکیەکاندا ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە بە سزا گەیاندران و بریندار کراون ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام زۆر بە ڕوونی دەرکەوتووە زیانێکی زۆر بەر مۆڵگە و بارەگاکانی داگیرکەران کەوتووە."