هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەھیدی بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە زاپ شەهید بوون و ڕایگەیاند، "هاوڕێیانمان ماهیر و عەگید جەنگاوەری پێشەنگی گەریلای سەردەمی نوێ بوون".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە ھەرێمی زاپ شەھید بوون.

لە ڕاگەندراوەکەدا ھاتووە؛

"ڕۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٣، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورۆژارۆی سەر بە زاپ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ ڕوویدا، دواتر لەو بۆردومانەی ئەنجامدرا، ھاوڕێیانمان ماهیر و عەگید شەهید بوون.

ھاوڕێیانمان ماهیر و عەگید بێ ئەوەی لە هێڵی بەرخۆدان ھەنگاوێک بەرەو دواوە بنێن، فیداکارانە شەڕیان کرد و بە لێھاتوویی پێداویستییەکانی جەنگاوەری ئاپۆییان جێبەجێ کرد. ھاوڕێیانمان بەو هەڵوێستەیان جێگەیەکی شکۆمەندانەیان لە مێژووماندا گرتەوە. بۆ ئەوەی لێپێچینەوە لەو تاوانانه بکەن که سوپای تورکی داگیرکەر له دژی گەلەکەمان ئەنجامی داوە، هەر ساتێکیان به وردبوونەوە بەڕێکرد کە گورز لە دوژمن بدەن. ھاوڕێیانمان ماهیر و عەگید بوونە جەنگاوەری پێشەنگی گەریلای سەدەمی نوێ.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەنرخیان، کە قارەمانانی وەک ماھیر و عەگیدیان بە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان زیاد کرد و ھەروەھا هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە تۆڵەی شەهیدان بکەینەوە.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی ھاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ماهیر باشکالە

ناو و پاشناو: دەنیز ئەرسوو

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک - باوک: سەفیە - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئابی ٢٠٢٣ / زاپ

ناسناو: عەگید سەردار

ناو و پاشناو: دیار ماردینی

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک - باوک: شیرین - لوقمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئابی ٢٠٢٣ / زاپ

ژ.ن