هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە رایگەیاند دوو گەریلا شەهیدبوون و ئەوەی خستەڕوو، بەڵێن دووپات دەکەینەوە، بەردەوام یادی شەهیدان بە زیندوویی رابگرین.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"هاوڕێیانمان فرات دلۆپا و دیرۆک جودی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە کاتی جیاجیا و لەو کاتەی سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بوون شەهیدبوون.

هاوڕێمان دیرۆک وەک تاکێکی گەلی مهەلمی دێرینی مێزۆپۆتامیا بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا کرد و لە ناخەوە بڕوای بە پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ هەبوو و لەوپێناوەدا سڵی لە گیانبازی نەکردەوە. بە تێکۆشانی خۆی بووە هەوێنی ژیانی هاوبەشی گەلانمان. هاورێمان خۆی لەسەر بنەماکانی رێبەر ئاپۆ لەبارەی ژنی ئازاد هەنگاو بە هەنگاو پەروەردەکرد و خۆڵەمەشی ئەقڵیەتی دەسەڵاتاداری پیاوی لەسەر خۆی لابرد. بە هەڵوێست، ژیان و بەشداربوونی بێ دوودڵی خۆی ئەرکی گرنگی رادەستی هاوڕێیانی کرد و دەبێت ئێمە بە دڵنیاییەوە ئەرکەکانی بگەیەنینە سەرکەوتن. ئێمە خەون و ئاواتی ئەو بۆ کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بە دڵنیاییەوە دەهێنینەدی.

گەڤەرناوی خۆی بە بەرخودانەوە لە مێژووی کوردستاندا نوسیوەتەوە و زۆر فەرماندەی بە نرخن لەوێوە هەڵکەوتوون. رۆڵەی ئازای گەڤەر، هاوڕێمان فراتیش لە تەواوی ژیانی تێکۆشانیدا، بۆ ئەوەی شایەنی ناسنامەی وڵاتپاڕێزی بێت کە گەلەکەمان لە گەڤەر بە قوربانیدانی گەورە ئافراندوویەتی، تێکۆشانی کرد. لەسەر ئەو بنەمایە هاوڕێمان لە هەر گۆڕەپانێک کە تیایدابوو، بە گیانابزای چووە پێشەوە و بە رەنجی خۆ لەپێناو بەرەوپێشبردنی شەڕی ئازادی، کەوتە پێشەوە. بە رەنجی خۆی بۆ هەموو هاوڕێیانی بووە نمونەییترین جەنگاوەری ئاپۆیی.

هاوڕێیانمان فرات و دیلۆک لەپێناو ئازادی گەلەکەماندا هەموو ساتێک تێکۆشان و سڵیان لە قوربانیدان نەکردەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپاڕێزی هاوڕێیانمان و سەرجەم گەلانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە یادی شەهیدان هەموو کات بە زیندوویی رابگرین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاورێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: فرات دلۆپا بارانێ

ناو و پاشناو: فەرهاد بۆزکورت

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: مەجبورە- ئیکرام

کات وشوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: دیرۆک جودی

ناو و پاشناو: سۆلین باشتورک

شوێنی لەدایکبوون: تل حەمیس

ناوی دایک- باوک: فاتمە- شێخموس

کات وشوێنی شەهیدبوون: تەمووزی ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا