راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو ٣ گەریلایەی لە زاپ شەهید بوون بەم جۆرەیە:
“لەو بەیاننامەیەدا کە لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دامان، ڕامانگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورکیا لە ٢٢ی حوزەیران ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی لە ناوچەی بەرخۆدانی شکەفتی بریندار و کۆکەرێ لە زاپ دەستیپێکردووە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا لەگەڵ گەلەکەمان و ڕای گشتیدا باسمان لەوە کرد کە هەڤاڵمان زاگرۆس سەرێکانییە لە بۆردومانەکانی ٢٢ی حوزەیران شەهید بووە، هەروەها هەڤاڵەکانمان زانا و بەرخۆدان، کە بە چالاکی کە لە ٢٣ی حوزەیران ئەنجامدان و تێیدا گورزی قورسیان لە دوژمن دا و لانیکەم ٢ داگیرکەریان بە سزادان، لە بۆردومانە چڕەکاندا شەهید بوون.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە گۆڕینی ناوچەی زاپ بۆ ناوچەی بەرخۆدان، گورزی گەورەی لە سیاسەتی جینۆسایدی دەوڵەتی کۆلۆنیالیستی تورکیا داوە، جارێکی دیکە نیشانیان دا کە بە هەر نرخێک بێت پێداگردەبن لەسەر پاراستنی بوونی گەلەکەمان و دروستکردنی وڵاتێکی ئازاد. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین، بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هەڤاڵانی بەنرخمان زانا و بەرخۆدان و هەڤاڵ زاگرۆس، ملیتانی فیدایی گەلی عەرەبمان کە بە فیداکاری و هەوڵی بێهاوتای خۆیان لەم پرۆسەی بەرخۆدانی مێژووییەدا بوون بە پێشەنگ.
زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:
ناسناو: زانا گۆڤەند
ناو و پاشناو: زەفەر ئاکگون
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: بەهییە- مەهمەت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ حوزەیران ٢٠٢٣/زاپ
*******
ناسناو: بەرخۆدان گابار
ناو و پاشناو: سالیح دایان
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک- باوک: مەولودە- حسێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ حوزەیران ٢٠٢٣/زاپ
*******
ناسناو: زاگڕۆس سەرێکانییە
ناو و پاشناو: جیهاد خالد حسێن
شوێنی لەدایکبوون: سەرێکانییە
ناوی دایک- باوک: تایها- خالد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ حوزەیران ٢٠٢٣/زاپ