هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە مەتینا شەهید بوون و ڕایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادی کە لەسەر هێڵی بەرخۆدان سازش ناکەن، بە تێکۆشانی ئەفسانەیی نوێنەرایەتی هیوای ئازادی گەلەکەمان دەکەن و ڕۆڵی مێژوویی خۆیان دەگێڕن".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناسنامەی ٣ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە مەتینا شەهید بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"ئەو بەرخۆدانە بێهاوتایەی، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە دژی کۆلۆنیالیزمی تورک بەڕێوەیدەبەن، بەردەوامە. هاوڕێیانمان ڕۆژهات، ڕۆژدا و شۆڕش کە بە تێکۆشانیان بوونە ئافرێنەری دواڕۆژێکی ئازاد، لە هێرشی دوژمن لە هەرێمی مەتینا شەهید بوون.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی وڵاتپارێزی عەرەب و کوردمان، بەتایبەتی بنەماڵەی فەرماندەی بوێر و کاتە دژوارەکان ڕۆژهات حەبەش، ژنی بوێری گەلەکەمان ڕۆژدا و ڕۆڵەی ئازای گەلی عەرەبمان شۆڕش دەکەین. بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە هەرگیز شەهیدە پیرۆزەکانمان لەیاد ناکەین و ڕایدەگەیەنین کە بەدڵنیاییەوە ئامانجەکانیان بەدی دێنین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ڕۆژهات حەبەش

ناو و پاشناو: مەجید مەحمودی

شوێنی لەدایکبوون: کۆتۆڵ

ناوی دایک - باوک: زوبەیدە - حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمووزی ٢٠٢٣ / مەتینا

ناسناو: ڕۆژدا زیلان دەمهات

ناو و پاشناو: کەزبان ئاکشین

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک - باوک: سەعادەت - شەمسەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمووزی ٢٠٢٣ / مەتینا

ناسناو: شۆڕش سەرهەڵدان

ناو و پاشناو: ساڵح سلێمان عەرەب

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک - باوک: هیام - سلێمان

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: حوزەیرانی ٢٠٢٣ / مەتینا

ژ. ن