هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی راگەیاند
هێزەکانی پاراستنی گەل ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری شەهیدبوون.
هێزەکانی پاراستنی گەل ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری شەهیدبوون.
بە گوێرەی راگەیەندراوی هەپەگە گوڵستان ئایدەمیر (دەڤرین هەژار)، ئایشە محەمەد (دیجلە رۆهات). عەلی نوری (ئاندۆک سەرحەد) و مەروان شاهنالی (رۆژگەر گابار) لە کاتی شەڕی بەرخودان لە دژی سوپای تورکدا شەهیدبوون.
هەپەگە لە بارەی ئەو گەریلایانەی شەهیدبوون ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:
"یەک لە فەرماندەکانی یەژاستار و هاوڕێیانمان دیجلە و ئاندۆک لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاریی مەتینا لە هێرشی دوژمندا شەهیدبوون. ئەو هاوڕێ بەنرخانەمان بۆ ئەوەی هەرێمی شاخی هەکاری بگۆڕن بۆ قەڵای بەرخودان رەنج و ماندووبوونی زۆریان کێسا. بوونە دیارترین نمونەکانی گەریلاکانی کوردستان کە نەیانهێشت داگیرکەران تێپەڕ ببن. هاوڕێیانمان دەڤریم، دیجلە و ئاندۆک کە لە بەرخودانی مێژوویی بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی یەژاستارمان و بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بە جێگەیاند وەک چۆن بە تێکۆشان و بەرخودانی خۆیان پێشەنگایەتیان بۆ ئێمە کرد بە شەهیدبوونی خۆشیان رێگەی ئێمەیان رووناک کردەوە.
ناسناو: دەڤریم هەژار
ناو و پاشناو: گوڵستان ئایدەمیر
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک – باوک: بەدریە- لەتیف
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ناسناو: دیجلە رۆهات
ناو و پاشناو: ئایشە محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک – باوک: خەلیلە - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ناسناو: ئاندۆک سەرحەد
ناو و پاشناو: عەلی نوری
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک – باوک: فاتمە - ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ئێمە لە راگەیەندراوی خۆمان لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا رامانگەیاندبوو کە هێزەکانمان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە هەرێمی شەهید پڵنگی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری گروپێکی داگیرکەریان خستووەتە ژێر چاودێریی خۆیانەوە ولە نزیکەوە لێیانداون. لەو چالاکییەدا ١٢ داگیرکەر سزادرابوون و ٨ داگیرکەریش بریندارببوون. لەو شەڕ و هێرشە ئاسمانیانەدا هەڤاڵانمان سیپان، جەسور و رۆژگەر دوای شەڕێکی قارەمانانە شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵانمان سپیان و جەسورمان ئاشکراکردبوو و رامانگەیاندبوو کە دواتر ناسنامەی هەڤاڵمان رۆژگەر ئاشکرا دەکەین.
ناسنامەی هەڤاڵمان رۆژگەر بەرم جۆرەیە:
ناسناو: رۆژگەر گابار
ناو و پاشناو: مەروان شاهنالی
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک – باوک: هەدیە- ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی بە نرخی هاوڕێیانمان دەڤریم، دیجلە، ئاندۆک و رۆژگەر دەکەین کە بە تێکۆشانی خۆیان بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خۆڕاگریان کرد و بوونە هێمای سەرکەوتنی کوردستان".
هـ . ب