هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "تا دوا هەناسەیان پابەند بوون بە رێبەرایەتی، شەهیدانمان و بەهاکانی ئازادی گەلەکەمان و بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی".
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "تا دوا هەناسەیان پابەند بوون بە رێبەرایەتی، شەهیدانمان و بەهاکانی ئازادی گەلەکەمان و بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلایانەی شەهیدبوون ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا کە قارەمانێتی گەورەی تێدا تۆمار کرا، هەموو رۆژێک لە هەرێمەکانی بەرخودان گورزی قورس لە دوژمن درا. لە ئەنجامی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیماندا هەلیکۆپتەر خرانە خوارەوە، تەرمی سەربازانی دوژمن و بڕێکی زۆر کەلوپەلی سەربازی دەستیان بەسەردا گیرا، دوژمن ناچار بوو لە زۆر ناوچە بکشێتەوە. لەم هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەدا زۆر جار سەربازانی دوژمن نەیانتوانی سەر لە سەنگەرەکانیان بێننە دەرەوە. ئەم هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەمان بێگومان لە ئەنجامی بەرخودانی بێهاوتای شەهیدانی قارەمانمان گەیشتە ئەم ئاستە. لەم هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەدا هاوڕێیانمان نیرڤانا و وڵات کە بە شێوازی تیمی گەڕۆک شەڕیان کرد بە تاکتیکەکانی گەریلای سەردەمی نوێ لە سابۆتاژەوە تا نیشانشکێن لە چالاکی دزەکردنە ناو تا چالاکی بە چەکی قورس بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە دوژمنیاندا و لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ دا شەهید بوون. هاووێیانمان مونزور، عەگید و هێرش کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا ئەرکی گرنگ و هەستیاریان بەجێگەیاند و بۆ گەشترکردنی شەڕەکەمان رۆڵی گرنگیان پێسپێردرا، لە هێرشێکی دوژمندا لە تەمموزی ٢٠٢٢ شەهید بوون.
سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی شکۆمەندی هاوڕێیانمان نیرڤانا، وەڵات، مونزور، عەگید و هێرش دەکەین. هاوڕێیانمان لە تێکۆشانی ئازادیماندا رەنجێکی گەورەیان کێشا و تا دوا هەناسەیان پابەند و گرێدراوی رێبەرایەتی، شەهیدانمان بەهاکانی ئازادی گەلەکەمان مانەوە و بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی.
ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: نیرڤانا نینهورساگ
ناو و پاشناو:زەڕین ئابیچ
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: تورکان-سەلاحەدین
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: وەڵات داڵاهۆ
ناو و پاشناو: پوریا عیرفانی
شوێنی لەدایکبوون: کرماشان
ناوی دایک- باوک: توران - مەحمود
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: مونزور زیلان
ناو و پاشناو: ئیبراهیم ناسر بایار
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: سۆلماز – عەبدوڵا
کات و شوێنی شەهید بوون: تەمموزی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: عەگید چیاگەر
ناو و پاشناو: حسێن زەیتون
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: ئۆزگول-بەهجەت
کات و شوێنی شەهید بوون: تەمموزی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: هێرش ئادار
ناو و پاشناو: شەڕڤان یاشار
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک- باوک: گوڵی- عومەر
کات و شوێنی شەهید بوون: تەمموزی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ. ب