هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە ساڵی ٢٠٢٢ شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "بە رێزەوە یادی هاوڕێیانمان جەمال، لالەش، ئازاد، خەبات و دڵشێر دەکەینەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە سآڵی ٢٠٢٢ کە قارەمانێتی و بەرخودانی گەورە هاتنە ئاراوە، بۆ تێکۆشانی ئازادیمان سەردەمێکی گرنگ بوو. لە بەرامبەر هێرشە بەربڵاوەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر کە ئامانجی ئەنجامدانی پاکتاوکاری گەورەبوو، گەریلاکانی ئازادییی کوردستانیش بە بەرخودانێک کە لە مێژوودا کەم بینراوە وەڵامیان دایەوە و خەونەکانی دوژمنیان بۆ پاکتاوکردن لەبار برد. گەریلای ئازادیی کوردستان جارێکیتر بە بەرخودانی گیانبازی سەلماندی کە گەرنتیکار و دەستەبەرکاری داهاتووی ئازاد و ژیانی شکۆمەندانەی گەلەکەمانە. هەڤاڵانمان لە خواکورکەوە تا ئاڤاشین، لە زاپەوە تا مەتینا و هەفتانین هەموو شوێنێکی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیایان گۆری بۆ گۆڕەپانی بەرخودا، گورزی قورسیان لە دوژمن دا.

هاوڕێمان جەمال کە یەک لە فەرماندەکانی هەرێمی زاپ بوو، لە هەرێمی چەمچۆی زاپ لە شەڕدا، هاوڕێیان لالەش، خەبات و دڵشێر لە هەرێمی کۆکەلێ لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی و بۆردومانی بۆمبی قەدەغەکراودا شەهیدبوون و هاوڕێمان ئازاد لە هەرێمی خواکورک لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن بە قارەمانێتی شەڕی کرد و شەهید بوو. سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان دەکەین کە نوێنەری فیداییبوونی ئاپۆیین، هەروەها سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: جەمال ماشکان

ناو و پاشناو: مەزڵوم ئاڵپ

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: کەژێ- ئەرداڵ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی تشرینی دووەمی/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: لالەش ئاڤێستا

ناو و پاشناو: جاکلین عەلی

شوێنی لەدایکبوون: تربەسپی

ناوی دایک- باوک: خەیریە- عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی تەموزی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: ئازاد باشوری

ناو و پاشناو: ئازاد مینە

شوێنی لەدایکبوون: رانیە

ناوی دایک- باوک: خانم- مینە

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: خەبات شەمزینان

ناو و پاشناو: مەسعود تەکین

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: نەجیبە عەزیز

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی تەموزی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: دڵشێر عەفرین

ناو و پاشناو: نوری دەلۆ

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک- باوک: گوڵستان- محەمەد حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی تەموزی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هـ . ب