هەپەگە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە یادی گەریلا شەهیدەکانی کردەوە و وتی، " هاوڕێکانمان دەروێش، ئازاد، ئوزگور، سیدار و خەلیل لە بەرخۆدانی ساڵی ٢٠١٧دا پێشەنگایەتیان کرد."
هەپەگە یادی گەریلا شەهیدەکانی کردەوە و وتی، " هاوڕێکانمان دەروێش، ئازاد، ئوزگور، سیدار و خەلیل لە بەرخۆدانی ساڵی ٢٠١٧دا پێشەنگایەتیان کرد."
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
" گەلی کورد لە رێگەی ڕۆڵە بەنرخ و شکۆدارەکانی بۆ ئازادی بە هەموو شێوەیە تێدەکۆشێت و هەبوونی خۆی دەپارێزێت. گەلی کورد بە رێپێوان و بەرخۆدانی فیدایی ڕۆڵەکانی هەنگاو بە هەنگاو ئازادی خۆی بەدەست دەهێنێت. بۆ پاراستنی هەبوونی گەلەکەمان لە قڕکردن، بۆ ئەوەی رێگری لە هێرشی دوژمن بکات گەلەکەمان پێویستی بە تێکۆشانی گەورە هەیە. لەم دۆزەی ئازادیدا رۆڵە جوانەکان، شکۆدار و قاڕەمانەکانی گەلەکەمان بێدوودڵی تێدەکۆشن و بەرەو شەهیدبوون رێدەکەن. هەر قاڕەمانێکمان تێکۆشان گەورەتر دەکات، باوەڕێمان زیاتر دەکات و زیاتر نزیکی سەرکەوتنمان دەکاتەوە. لە ساڵی ٢٠١٧دا، کە یەکێک لە ساڵە هەرە سەختەکانی مێژووی تێکۆشانمان بوو، قاڕەمانەکانمان کە هێرشەکانی دوژمنیان بێوەستان پووچەڵ کردەوە، هیوای ئازادیمانیان زیندوو کردەوە و بە فیداکاری بەرخۆدانیان کرد، تێکۆشانی ئێمەیان تاوەکو ئەمڕۆ هێنا. هاوڕێکانمان دەروێش، ئازاد، ئوزگور، سیدار و خەلیل لە ساڵی ٢٠١٧دا وەک شەهیدانی خۆپاراستنی ئاپۆیی کە پێشەنگایەتیان بۆ بەرخۆدان کرد، بە قاڕەمانێتی بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون. ئێمە بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی ئەو هەڤاڵە بەنرخانە دەکەیەنوە، بەڵێنی خۆمان لە بەرامبەر یادەوەیر و ئامانجیان دووبارە دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادە وڵاتپارێزەکانیان و گەموو گەلی کوردستان دەکەین.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە؛
ناسناو: دەروێش تەتۆیی
ناو و پاشناو: دۆغوکان بۆزدەمیر
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: حەنیفە و موخلیس
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ \ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*
ناسناو: ئازاد گەڤەر
ناو و پاشناو: عەزیز تاتلی
شوێنی لەدایکبوون: روحا
دایک و باوک: سدیقا و عیزەت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ \ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*
ناسناو: ئوزگور جیلۆ
ناو و پاشناو: ئیلهان ئاکدۆغان
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
دایک و باوک: زەینەب و خالید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ \ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*
ناسناو: سیدار بۆتان
ناو و پاشناو: رەجەب ئەسین
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: هەردەمجان و سەلمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ \ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*
ناسناو: خەلیل داغ
ناو و پاشناو: محەمەد ئەمین داکمان
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: بەسرا و ئەسەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ \ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
ف.ق