هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مەتینا و زاپ شەهید بوون و گوتی: "لە کەسێتی هەردوو بنەماڵەی هێژای گەلی جزیرەی بۆتان و کۆبانێدا سەرەخۆشی خۆمان لە هەموو گەلی کورد دەکەین."
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مەتینا و زاپ شەهید بوون و گوتی: "لە کەسێتی هەردوو بنەماڵەی هێژای گەلی جزیرەی بۆتان و کۆبانێدا سەرەخۆشی خۆمان لە هەموو گەلی کورد دەکەین."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئازادی کوردستانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون و بەڵێنی دووپات کردەوە تێکۆشانی هەردوو شەهید بە سەرکەوتن تاجدار بکات.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شیوەیە:
"لە ١ـی ئایاری ٢٠٢٥دا لە هەرێمی مەتینا هاوڕێمان شیار جزیرە و لە ٢٥ـی ئایاردا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ هاوڕێمان باران چیا لە هێرشی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهید بوون کە بە شێوەی بۆسە لە دژی سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان داینابوو.
ڕۆڵەی هێژای گەلی کۆبانێ و جزیرەی بۆتان کە سیمبوڵی سەرهەڵدان و وڵاتپارێزین، هاوڕێیانمان شیار و باران بە ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە. بەڵین دەدەین تێکۆشانی هاوڕێیانی شەهیدمان بگەینین بە سەرکەوتن، یاد کردنەوەیان زیندوو ڕاگرین، ئامانجەکانیان بگەیەنین بە سەرکەوتن و خوێنیان لەسەر ئەرز نەهێڵینەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە لە کەسێتی هەردوو بنەماڵەی هێژای گەلی جزیرەی بۆتان و کۆبانێدا سەرەخۆشی خۆمان لە هەموو گەلی کورد دەکەین.
زانیاری دەربارەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: شیار جزیرە
ناو و پاشناو: عومەر بەیار
شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ
ناوی دایک – باوک: فەلەکناز – ئیبراهیم
کات و شوێنی شەهید بوون: ١ـی ئایاری ٢٠٢٥ / مەتینا.
***
ناسناو: باران چیا
ناو و پاشناو: ئالان عەلی
شوێنی لە دایک بوون: کۆبانێ
ناوی دایک – باوک: خەدرا – کەمال
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٥ـی ئایاری ٢٠٢٥
***