هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
هێزەکانی پاراستنی گەل شەهید بەسێ و ئۆزگوری بیرهێنایەوە و گوتی: "تا کۆتا هەناسەیی ژیانیان بەشێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد و بە شکۆوە ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیماندا تۆمار کرد."
هێزەکانی پاراستنی گەل شەهید بەسێ و ئۆزگوری بیرهێنایەوە و گوتی: "تا کۆتا هەناسەیی ژیانیان بەشێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد و بە شکۆوە ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیماندا تۆمار کرد."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەڕاگەیاندراوێک ناسنامەی دوو ژنە گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"فیداییانی هەڵبژێردراوی هێڵی میلیتانی ئاپۆیی؛ هاوڕێیانمان ئۆزگور و بەسێ لە ٢١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکی داگیرکەردا بەشداری کاروانی شەهیدان بوون.
هاوڕێیانمان ئۆزگور و بەسێ لە کاتێکدا کە هێرشە داگیرکارییە میتینگەرییەکان بۆ لەناوبردنی بەها پیرۆزەکانی کۆمەڵگەی گەلەکەمان لە زیادبووندا بوون، بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوون و تا ئەو ڕۆژەی شەهید بوون، بە شێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد. هاوڕێیانمان ئۆزگور و بەسێ لەسەر هێڵی پەکەکە-پاژک بەبێ دوودڵی هەنگاوی ئازادییان هەڵگرت، لە دڵەوە باوەڕییان بە ئایدۆلۆژیایی ئازادی ژنی ڕێبەر ئاپۆ هێنا، کردیان بە بنەمای خۆیان تا ئەوەی ئەم ئایدۆلۆژییایە بخەنە پراکتیکەوە و ئاڵای تێکۆشانی ئازادی بە هێژاترین شێوە بشەکێننەوە کە لە هاوڕێیانی شەهیدیانەوە وەریان گرتبوو.
هاوڕێیانمان ئۆزگور و بەسێ کە بنەماکانی گەریلایەتی مۆدێرنێتەیی دیموکراتیکییان هەڵبژارد و پسپۆربوون تێیدا، لە پێناو ئەوەی گەلی بندەستمان ببێتە خاوەنی ئایندەیەکی ئازاد بەبێ وچان تێکۆشان و بەم هەڵوێستەیانەوە بوونە نموونەیەک لە گەنجانی شکۆداری کورد، بوونە میلیتانی ژنی پێشەنگ. لە هەرێمەکانی زاپ و شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ کە بەسەختی جەنگی تێدا دەگەڕا، هاوڕێیانمان بە بوێری و بڕیارداری تێکۆشانەوە تا کۆتا هەناسەی ژیانیان بە فیدایەتییەوە جەنگان و بە شکۆوە ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیماندا تۆمار کرد. وەک هاوڕێی و هاوئامانجیان بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە دڵسۆزی تێکۆشانی هاوڕێ ئۆزگور و بەسێ ببین و خەونەکانیان بگەیەنین بە ئامانجی سەرکەووتن.
سەری هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان و بنەماڵەی هێژایی هاوڕێیانمان ئۆزگور و بەسێ ساغبێت کە بەوپەڕی قارەمانێتییەوە تا شەهید بوونیان جەنگان. بەڵێمان دووپاتەکەینەوە خاوەنداری لە یادەرەوەیی شەهیدانمان بکەین و ئامانجەکانیان لە سەرکەووتندا زیندوو ڕاگرین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: ئۆزگور ئەرداڵ
ناو و پاشناو: حەمیدە حەمۆ
شوێنی لە دایکبوون: سەرێکانی
ناوی دایک و باوک: فەیرووز – موحەمەد
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / زاپ
***
ناسناو: بەسێ دەوران چیا
ناو و پاشناو: مەنشوورە ئاکپۆلات
شوێنی لە دایکبوون: مووش
ناوی دایک و باوک: مەجبوورییە – جەلال
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / زاپ.
***