هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد، کە لە ئامەد شەهید بووە و ڕایگەیاند، "لە دژی سوپای تورکی داگیرکەری قڕکەر، ھەتا دوا هەناسەی بە بوێری و ئازایەتییەکی زۆر و بە ڕۆحێکی گیانبازانە شەڕی کرد و شەهید بوو".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناسنامەی گەریلایەکی بڵاوکردەوە، کە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ئامەد شەھید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"لەو ڕاگەیەندراوەی ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بڵاومانکردەوە، ڕامانگەیاند، هاوڕێمان زین ئامەد و مەعسوم هەرەکۆل، لە ڕۆژی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ناوچەی لجێی ئامەد لە پێکدادانەکان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید بوون و ئەگەر ناسنامەی هاوڕێی سێیەممان کە شەهید بووە ڕوون بووەوە، بۆ ڕایگشتی و گەلی وڵاتپارێزمان ڕادەگەیەنین. ئێستا یەکلایمان کردووەتەوە، هاوڕێمان ئاڵا مونزور دەمان بە ڕۆحی گیانبازی، بوێری و ئازایەتییەکی زۆرەوە لە دژی سوپای تورک شەڕی کردووە و شەهید بووە.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی ھاوڕێمان ئاڵا، جەنگاوەری گیانبازی ئاپۆیی، گەلی فیداکاری کۆبانێ و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. ئێمە رێگەی شەهیدەکانمان دەگرینەبەر، ئامانجەکانیان بەدی دەھێنین و بەڵێنەکەمان دووپات دەکەینەوە، کە یادی ئەوان لەگەڵ ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بە زیندووی ڕادەگرین.

ناسنامەی ھاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئاڵا مونزور دەمان

ناو و پاشناو: دڵیشان شێخۆ

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: عادیلە - ساڵح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٠٣.٠٦.٢٠٢٣ / ئامەد

ژ.ن