هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرا
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە مەتینا شەهیدبووە و لەوبارەوە رایگەیاند، "هاوڕێمان چیچەک بە هەڵوێستی ژنی ئازاد و ئازایەتی خۆی لە شەڕدا وەک جەنگاوەرێکی نمونەیی یەژاستار ناوی چووە مێژوو تێکۆشانمان".
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە مەتینا شەهیدبووە و لەوبارەوە رایگەیاند، "هاوڕێمان چیچەک بە هەڵوێستی ژنی ئازاد و ئازایەتی خۆی لە شەڕدا وەک جەنگاوەرێکی نمونەیی یەژاستار ناوی چووە مێژوو تێکۆشانمان".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە گەریلایەک کە شەهیدبووە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەبەرامبەر بەرخودان ئەفسانەیی گەریلاکانی ئاپۆیی بۆ خۆی بە ڕەوا دەبینێت هەموو جۆرە تاوانێکی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام بدات، لە بەردەم ئیرادەی پۆڵایینی جەنگاوەرانی گیانبازیی ئاپۆیی ناتوانێت ئامانجەکانی بپێکێت. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە سایەی تاکتیکی سەردەمیانەیان کە بە گیانبازی بەرز و بە شێوەی داهێنەرانە جێبەجێیان دەکەن، گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنن و وایانکردووە کە داگیرکەران کوژراوی زۆریان هەبێت. بێگومان ئەو گورزە قورسانەی لە داگیرکەرانی دەدەن و ئەو بەرخودانە مێژووییە لە سایەی ئازایەتی بەرز، هەوڵدان و رەنجی بێهاوتای شەهیدانی قارەمانمانەوە هاتووەتە دی.
هاورێمان چیچەک کە بە بەشداری لە ناو ریزەکانی ئازادی لەپێناو ژیانی ئازادی گەلەکەمان تێکۆشا، بە بەشداربوونی فیداکارانە و بێ دوودڵی، لە ئافراندنی سەرکەوتنی بەم جۆرەی مێژوویدا، جێدەستی دیارە. هاورێمان چیچەک بە هەڵوێستی ژنی ئازاد لە ناو ژیاندا و بە ئازایەتی خۆی لە شەڕدا وەک جەنگاوەرێکی یەژاستاری نمونەیی ناوی چووە مێژووی تێکۆشانمانەوە. هاوڕێمان چیچەک کە بە بەشداربوونی بێ دوودڵی و بێ ڕاڕایی و تێکۆشانی لە بەرزترین ئاستدا بۆ هاورێیانی بووە نمونە، لە هەرێمی مەتینا بەشداری لە زۆر کاردا کرد. بە هەڵوێستی پێداگرانەی لەسەر هێڵی پەکەکە و پاژک، لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن سازشی نەکرد، بە بڕوایەکی پتەو و ورەیەکی بەرزەوە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بە جێگەیاند. لە هەموو ساتێکدا بە دڵسۆزی بۆ شەهیدان تێکۆشانی گەورەی کرد.
سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان چیچەک دەکەین کە رۆڵەیەکی وەک هاورێ چیچەکیان ناردە ناو تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان. بەڵێن دوپات دەکەینەوە کە ئاڵای تێکۆشانی شەهیدانمان بە تێکۆشان تاجدار بکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاورێمان شەهید چیچەک شیا ئامەد بەم جۆرەیە:
ناسناو: چیچەک شیا ئامەد
ناو و پاشناو: ژیان ئۆپچین
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: خەیریە – موراد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ مەتینا