هەپەگە ناسنانمەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد کە لە مەتینا شەهیدبوون و رایگەیاند، "بە کەسایەتی گیانبازانەی خۆیان لە بەرەکانی بەرخودانەوە چوونە ناو مێژووی تێکۆشانمان".
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد کە لە مەتینا شەهیدبوون و رایگەیاند، "بە کەسایەتی گیانبازانەی خۆیان لە بەرەکانی بەرخودانەوە چوونە ناو مێژووی تێکۆشانمان".
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٢ گەریلا بەم جۆرەیە:
"هاوڕێیانمان گەلهات کۆچەر و دۆغان عامودێ لە هەرێمی مەتینا لە کاتی جیاجیادا لە هێرشەکانی دوژمندا شەهیدبوون.
هاوڕێیانمان گەلهات و دۆغان کە بە کاریگەریوەرگرتن لە رۆحی ئازادیی ئاپۆیی لە کوردستان تێکەڵ بە ریزەکانی تێکۆشان بوون، بە بەرخودانی خۆیان لە دژی هێرشە قڕکارییەکان بۆ سەر گەلەکەمان، بوونە نمونەی هەرە بەرچاوی یەکێتی نەتەوەیی گەلەکەمان. هاوڕێانمان ئەوەی بە ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیان دانا کە لە کوێ هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، ئەوان لەوێ بن و بجەنگن.بەو تایبەتمەندیەشیان بۆ سەرجەم گەنجانی کورد بوونە نمونە.. هاوڕێیانمان گەلهات و دۆغان کە لە هەموو ساتێکی ژیانی تێکۆشانیاندا مۆرکی خۆیان لە سەرکەوتنی گەورەدا، بە بەسداربوونی چالاک لە هەموو کارێکدا و هەڵوێستی جەنگاوەرانەی خۆیان، لە بەرەکانی بەرخودان لە دژی هێرشەکانی دوژمن بە کەسایەتی گیانبازانە شوێنپێی گرنگیان لە مێژووی تێکۆشانمان بەجێهێشت. هاوڕێیانمان گەلهات و دۆغان بڕوایان بەوە هەبوو کە سەرکەوتن لە شەڕ و ئازادی گەلەکەمان تەنیا لە رێگەی تێکۆشانێکی فیداییەوە مسۆگەر دەبێت، بە رەنج دەبێت و لەو پێناوەدا بە تێکۆشانی دەروێشانە بوونە جەنگاوەری نمونەیی ئاپۆیی. هاوڕێیانمان خاکەڕایی بوون و لەخۆبوردەیی کە یەک لە تایبەتمەندییە سەرەکیەکانی جەنگاوەری ئاپۆییە وەک شێوەی ژیان قەبوڵیان کرد، بە راستگۆیانەوە ولە دڵەوە ژیان و ورەی بەرزی خۆیان، بە قوڵبوونەوەیان لە جیهانی واتا بۆ تێکۆشانمان و هاوڕێیانیان بوونە هێز و ورە.
وەک هاوڕێیانیان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان گەلهات و دۆغان و هەروەها سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارەدەکەینەوە کە لە کوردستانی ئازاددا یادی ئەو جەنگاوەرە ئاپۆییە بەنرخانە بکەینەوە.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان:
ناسناو: گەلهات کۆچەر
ناو و پاشناو: عەبدوڵا ئارسلان
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: خەزال - ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ مەتینا
ناسناو: دۆغان عامودێ
ناو و پاشناو: ئەحمەد عومەر شەریف
شوێنی لەدایکبوون: دێرەزور
ناوی دایک- باوک: شوکریە - عومەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ مەتینا