هەپەگە: شەهیدان پێشەنگایەتیمان دەکەن
هەپەگە گەریلا شەهیدەکانی بە رێز و پێزانینەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند: "ئەوان بە شەهیدبوونی خۆیان و بە رەنج و گیانبازی خۆیان لە ناو ریزەکانی گەریلاشدا پێشەنگایەتیمان دەکەن".
هەپەگە گەریلا شەهیدەکانی بە رێز و پێزانینەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند: "ئەوان بە شەهیدبوونی خۆیان و بە رەنج و گیانبازی خۆیان لە ناو ریزەکانی گەریلاشدا پێشەنگایەتیمان دەکەن".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلایانەی شەهیدبوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"لە ساڵی ٢٠٢٠دا کە یەک لەو ساڵانەبوو کە هێرشی پاکتاوکاری و کۆلۆنیالیستی لە دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان زیادی کرد، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پێداگرییان کرد لەسەر هێڵی بەرخودان کە بە هەزاران شەهید بە بەرخودانی بێهاوتا گەیاندوویانەتە ئەمڕۆ. گەریلاکانی ئازادی بە ئیرادەی ئاپۆیی داگیرکەرانیان شکستدا. لە ساڵی ٢٠٢٠دا کە قارەمانێتی گەورە هاتەئاراوە، هاوڕێیانمان ئەڤریم و دەڤریم لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا، هاوڕێیانمان هۆگر و ژیر لە ٧ی تشرینی یەکەمدا و هاوڕێیانیشمان تیرێژ و گیڤاراش لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی جیاجیا شەهیدبوون.
بەبۆنەی شەهیدبوونی هەجاڵە گیانبازەکانمانەوە کە رەنجێکی گەورەیان لە ناو ریزەکانی گەریلادا کێشا، سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی هاوڕێیانمان دەکەین.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئەڤریم بۆتان
ناو و پاشناو: ئایسەڵ ئۆجال
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: نەزمیە- سەعدون
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: دەڤریم چاوڕەش
ناو و پاشناو: زەینەب کودای
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: مریەم - مەندوح
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: هۆگر قامیشلۆ
ناو و پاشناو: حسێن ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ
ناوی دایک- باوک: هیام- زەنون
کات و شوێنی لەدایکبوون: ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: ژیر باز
ناو و پاشناو: مەزڵوم دەمیر
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک- باوک: مریەم - عەبدولواحید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: تیرێژ بۆتان
ناو و پاشناو: فرات بایسۆی
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: عائیشە- نیعمەت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: گیڤارا بەحری
ناو و پاشناو: رۆنی خەلیل
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
ناوی دایک- باوک: نالین- ئیدریس
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ . ب