هەپەگە شەهیدانی جیلۆی بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە
هەپەگە یادی چوار گەریلای بەرزراگرت کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە جیلۆ شەهید بوون و رایگەیاند، "بە قارەمانێتی لە دژی دوژمن شەڕیان کرد و لە پێناو ئازادی گەلەکەماندا بە هەموو جۆرێک گیانبازییان کرد".
هەپەگە یادی چوار گەریلای بەرزراگرت کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە جیلۆ شەهید بوون و رایگەیاند، "بە قارەمانێتی لە دژی دوژمن شەڕیان کرد و لە پێناو ئازادی گەلەکەماندا بە هەموو جۆرێک گیانبازییان کرد".
راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدانەوە بەم جۆرەیە:
"لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە گۆڕەپانی جیلۆ دەستیپێکردبوو، هاوڕێیانمان ئەرداڵ، بروسک دێرسیم، رۆژهات و بروسک ئاسکۆل سەرباری هەلومەرجی دژواری زستان بە گیانبازی شەڕیان کرد، چەندین چالاکیان ئەنجامدا کە گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاند و وایان کرد کە بە دەیان داگیرکەر سزا بدرێن. ئەو هاوڕێیانەمان کە بە ئیرادەی خۆیانەوە هیچ دژواری و تەنگوچەڵەمەیەکیان بۆ خۆیان نەکردە رێگر و بەربەست، بوونە نمونەی بێگەردی گیانبازی ئاپۆیی. ئەو جەنگاوەرە قارەمانە ئاپۆییانە کە بۆ ئەوەی ئامانجەکانی داگیرکەریی دوژمن لەبار ببەن و شکست بە ئۆپراسیۆنەکانی دوژمن بهێنن بە شێوەیەکی بێ وچان تێکۆشان. لە ٢٨ی ئاداری ٢٠١٧ دوای چالاکییەک لە کاتی گەڕانەوە بە هۆی بەفری زۆر و سەرما و سۆڵەوە گیریان خوارد و شەهید بوون. ئەو تێکۆشانەی هاورێیانمان ئەرداڵ، بروسک دێرسیم، رۆژهات و بروسک ئاشکۆڵ بۆ ئێمەیان جێهێشت، ئێمە وەک ئەرکی سەرەکی بۆ خۆمانی دادەنێین و دەیگەیەنینە سەرکەوتن و بەڵێن دەدەین کە بە خاوەنداری لە یادی ئەوان تێکۆشان بە گوڕتر و گەورەتر بکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئەرداڵ دۆغان
ناو و پاشناو: ناسر عەباسی
شوێنی لەدایکبوون: خۆی
ناوی دایک- باوک: سەکینە- ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی ئاداری ٢٠١٧/ جیلۆ
ناسناو: بروسک دێرسیم
ناو و پاشناو: محەمەد یەڵدرم
شوێنی لەدایکبوون: دێرسیم
ناوی دایک- باوک: خالیسە- حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی ئاداری ٢٠١٧/ جیلۆ
ناسناو: رۆژهات رۆنی
ناو و پاشناو: یونس کاپڵان
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: گوڵسون- حوسنو
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی ئاداری ٢٠١٧/ جیلۆ
ناسناو: بروسک ئاشکۆڵ
ناو و پاشناو: محەمەد مەهدی جەمیل
شوێنی لەدایکبوون: مەریوان
ناوی دایک- باوک: کوبرا- مەهدی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی ئاداری ٢٠١٧/ جیلۆ
سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی بە نرخی هاوڕێیانمان ئەرداڵ، بروسک دێرسیم، رۆژهات و بروسک ئاشکۆڵ دەکەین کە بە قارەمانێتی خۆیان لە بەرامبەر دوژمن بە گیانبازی شەڕیان کرد. ئەوان بۆ هەتا هەتایە لە تێکۆشانی ئێمەدا بە زیندوویی دەمێننەوە".
هـ . ب