هەپەگە: شەهیدانی ئامەد هەمیشە رووناککەرەوەی رێگامان دەبن

هەپەگە ناسنامەی ئەو ٤ گەریلایە بڵاوکردەوە، کە لە ئامەد شەهید بوون و رایگەیاند: "بە شەهیدبوونیان لە ئامەد بوونە چرای  رووناککەرەوەی ڕێپێوانی ئازادی و سەرفیرازیی گەلەکەمان و بە تێکۆشان و فیداکارییەکانیان بەردەوام ڕێگاکەمان ڕووناک دەکەنەوە".

هەپەگە ناسنامەی ئەو ٤ گەریلایە بڵاوکردەوە، کە لە ئامەد شەهید بوون و رایگەیاند: "بە شەهیدبوونیان لە ئامەد بوونە چرای  رووناککەرەوەی ڕێپێوانی ئازادی و سەرفیرازیی گەلەکەمان و بە تێکۆشان و فیداکارییەکانیان بەردەوام ڕێگاکەمان ڕووناک دەکەنەوە".

ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی هەپەگە بەو شێوەیەیە:

"لە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢١دا ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری لەلایەن سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر ناوچەی شەهید کەنداڵی ئامەد دەستی پێکرد، هاوڕێیانمان  دژوار و مەروان، کە گروپێک لە داگیرکەرانیان خستبووە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان،  گورزی قورسیان لەو داگیرکەرانەدا و لە ئەنجامی شەڕەکەدا بەلانیکەمەوە  ٢ داگیرکەر سزادران و چەندین داگیرکەریش برینداربوون. سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٢ی ئەیلول ئۆپەراسیۆنەکەی بەرفراوانتر کرد و لە نێوان داگیرکەران و هاوڕێیانماندا شەڕی قورس روویدا. هاوڕێیانمان بە بەرخودانی جەنگاوەریی ئاپۆیی وەڵامی داوای خۆبەدەستەوەدان و خیانەتیان دایەوە و تاوەکو دوایین فیشەکیان شەڕیان کرد، پاشان بۆ ئەوەى بە دیلی نەکەونە دەستی دوژمن بۆمبیان بە خۆیاندا تەقاندەوە و شەهید بوون.

زانیاریی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: دژوار ئامەد

ناو و پاشناو: هەمزە ئارکن

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: لوتفییە - مستەفا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ / ئامەد

****       

نازناو: مەروان ئارارات

ناو و پاشناو: محەمەد ئەزگی

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: فاتمە - فەرەمەز

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ / ئامەد

****

لە بۆردووماندا ٢ گەریلا شەهید بوون

ڕۆژی ٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی شەهید بروسک لە ئامەد، کاتێک هاوڕێیانمان بروسک و دژوار لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، بۆردومانێکی قورس و چڕی لەو ناوچەیە ئەنجامدا. لە ئاکامی ئەو بۆردومانەدا هەڤاڵانمان بروسک و دژوار، کە لە هەموو ساتێکدا بۆ ئازادیی گەلەکەمان دەجەنگان و لە تێکۆشان دا بوون شەهید بوون.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: بروسک دەیندار

ناو و پاشناو: سەنار دالایی میلان

شوێنی لەدایکبوون: ماکۆ

ناوی دایک و باوک: گولکی - ئیسلام

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ / ئامەد

****

نازناو: دژوار شەڕزان

ناو و پاشناو: زندان یەنی

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: مەنیجە - حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ / ئامەد

هەڤاڵانمان دژوار ئامەد و مەروان ئارارات، بروسک دەیندار و دژوار شەڕزان، کە لە ئامەد شەهید بوون، لە ڕێپێوانی سەرکەوتن و ئازادی گەلەکەماندا بوونە مەشخەڵ، بە رەنج و فیداکاریی خۆیان بۆ هەمیشە رێگای ئێمەیان رووناک کردەوە و بە دڵنیاییەوە دەبنە پێشەنگمان. پێش هەموو شتێک لە بنەماڵەى هێژای هاوڕێیانمان و لە هەموو وڵاتپارێزانی گەلی کوردستان سەرەخۆشی دەکەین".

ژ.ت