هەپەگە رایگەیاند: "سوپای تورکی داگیرکەر کە هەموو چەکەکانی شەڕ لە بەرمابەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی زاپ و تونێلەکانی شەڕ بەکاردەهێنێت، نەگەیشتووەتە ئەنجام. لە فرۆکەی شەڕەوە تا هەلیکۆپتەری هێرشبەر، لە تانکەوە تا کاتیوشا و تۆپ، لە چەکی قورسەوە تا چەکی نیو ئۆتۆماتیک بێ پسانەوە سەنگەرەکانی گەریلا بۆردومان دەکات. سەرباری ئەوەش هێرشەکانی دوژمن پوچەڵکراونەتەوە. لە بەرامبەر تاکتیکەکانی سەردەمی نوێی گەریلادا، ئاستی کردەوەیی وپێرفۆرمانس کە بێ پسانەوە چالاکی دەکەن، گورزی قورسیان بەردەکەوێت و ناتوانێت خۆی بپارێزێت. سوپای داگیرکەر ٩ ی ئەیلول هێرشە داگیرکەرییەکانی لە هێڵی شاخی ئامێدییەوە تا مەتینا بەرفراوان کردووە. سەرباری ئەوەی لە لایەن هاوکارە خائینەکانیەوە پشتیوانی دەکرێت، لەوێ نەیتوانی بگاتە ئەو ئەنجامەی دەیویست. سوپای داگیرکەر کە لە زاپ تەنگەتاو بووە، هەوڵ دەدات جارێکی دیکە بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ئەنجام بەدەست بهێنێت. لە رۆژانی رابردوودا لە شاخی ئامێدی و شاخی جودی لەسەر ئەو بنەمایە هێرشەکانی بەرەوپێش دەبات و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. ئێمە سەرجەم گەلەکە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتی سەبارەت بەو تاوانە جەنگیانەی سوپای تورک ئاگادار دەکەینەوە و بانگی هەستیاربوون رادەگەیەنین.
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: "گەریلاکانی ئازادی لە دژی هەموو هێرش و رێبازە نامرۆڤانەکانی سوپای داگیرکەر بە بوێرییەکی گەورە و رۆحی گیانبازییەوە بەرپەرچی دەدەنەوە. هەموو رۆژێک لەناو چالاکیدان و گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنن. لە چالاکی هێزەکانمان لە زاپ، مەتینا و خواکورک لە دژی داگیرکەران؛ ٤ داگیرکەر سزادران. هەروەها چەکێکی ئەی فۆر و سەنگەرێک لەناوبران و گورز لە چەکێکی کاتیوشا وەشێندرا".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٥٠ گورز لە چەکی کاتیوشای داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێندرا.
٢٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٩:٣٠ بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێندرا و داگیرکەرێک سزادرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە هەرێمی مەتینا؛
٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:٤٥ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی چارچەل درا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە هەرێمی خواکورک؛
٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٥٠ بە چەکی قورس لە سەنگەری چەکی ئەی فۆری داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی شەهید دەروێش درا. لەو چالاکیەدا چەکێکی ئەی فۆڕ و سەنگەرەکەی بەتەواوەتی لەناوچوون و ٣ داگیرکەر کە لەناو سەنگەرەکەدا بوو سزادران. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی، تەقەمەنی قەدەغەکراو و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی؛
٢٤ و ٢٥ی ئەیلول لەبەرامبەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، چەکی کیمیایی بە رەنگی سور بەکارهێنران. لەهەمان رۆژدا تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران و جارێکیش چەکی کیمیایی بەکارهێنرا.
٢٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٢٠ تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکرا، ٣ جاریش بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.
٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٥:٤٠ تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورک؛
٢٩ی ئەیلول گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٥ جار، سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا، گوندی دەرگەلێ، گۆڕەپانی گۆلکا ٥ جار، بە گشتی ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
هەرێمی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، خواکورک و مەتینا تۆپباران کران".
ژ.ن