هەپەگە: سوپای تورک بە هەموو شێوەک هێرش دەکات و گەریلایش لە پێگەی خۆپارێزییدایە

هەپەگە-نەڕەچە ڕایگەیاند هێرشەکانی سوپای تورک لەسەر هەرێم و تونێلەکانی گەریلا بە بەکار‌هێنانی هەموو جۆرە چەکێک بەردوامە، لە بەرانبەر هێرشکاندا گەریلا لە پێگەی خۆپارێزییدایە و ٤ درۆنی خستووەتە خوارەوە و دەستی بەسەر ٢ درۆنیشدا گرتووە.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ڕاگەیاندراوەکی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە) بەم شێوەیەیە:

"هێرشەکانی سوپای تورک لە ڕۆژئاوای زاپ و هەرێمی مەتینا لە دژی گەریلا بەردەوامە. لە نێوان ١٢-٢٠ـی حوزەیراندا ٥ جار بە بەتەقەمەنی قورس، ٤٥ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و گازی کیمیایی، ٤٣ جار بە حەفارە، سەدان جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن هێرشی سەر تونێلەکانی گەریلا کراوە. هێزەکانی گەریلامان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی ئەم هێرشانەیان دایەوە.

هێرشی سەر هێزەکانمان و وەڵامدانەوەیان بەم شیوەیەیە؛

هێرشەکانی سوپای تورک؛

١٥، ١٧ و ١٩ـی حوزەیران تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕژئاوای زاپ ٥ جار بە تەقەمەنی بۆردوومان کراون.

لە نێوان ١٢-١٨ـی حوزەیران تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕژئاوای زاپ ٢٣ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و گازی کیمیایی بۆردوومان کران.

لە نێوان ١١-١٤ـی حوزەیران تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ، بێشیلی و دەرگەلێ لە هەرێمی مەتینا ٢٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردوومان کران.

لە نێوان ١٢-١٩ـی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٤٣ جار هەوڵدار لە ڕێگەی حەفارە و ئامێری زەوی کونکردنەوە تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی داڕوخێندرێت.

لە نێوان ١٢-٢٠ـی حوزەیران گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ، بێشیلی، سەری مەتینا، دەرگەلێ لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانەکانی دێڕەشێ، گرگاشێ، دەشتی کافیا، مژێ، گردی کون، گردی زەنگل، زێڤکێ، حەفتەباخ، سپیندارێ، لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەری زینێ، سنین لە هەرێمی خواکوڕک بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کران.

وەڵامدانەی هێزەکانمان؛

١٣، ١٥، ١٦ و ١٩ـی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ هێزەکانی یەژا ستارمانەوە بە تەکنیک گورزییان لە ئامانجێک دا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە پێگەی هێرشکردندا بوو. درۆنێکی سوپای تورک خرایە خوارەوە.

١٦، ١٧، ١٨ و ١٩ـی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەژا ستارمان بە تەکنیک گورزیان لە ئامانجێک دا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە پێگەی هێرشکردندا بوو.

١٢، ١٣، ١٤ و ١٦ـی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا ئەو ئامانجانەی کە لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا و بێشیلی لە پێگەی هێرشکردندا بوون و بانگەوازی  سوکایەتیکرنیان دژ بە هێزەکانمانیان دەکرد، بوونە ئامانجی هێزەکانمان بە پێشەنگایەتی یەژا ستار. ٣ درۆن خرایە خوارەوە، دەست بەسەر ٢ درۆنی دیکەدا گیرا."