هەپەگە یادی دوو گەریلای بەرزڕاگرت کە لەسەرحەد شەهید بوون

هەپەگە یادی دوو گەریلای بەرزڕاگرت، کە لە گۆڕەپانی سەرحەد شەهید بوون و ڕایگەیاند، "بوونە جەنگاوەری پێشەنگی ڕێپێوانی ئازادی گەلەکەمان".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناسنامەی دوو گەریلای بڵاوکردەوە، کە ساڵی ٢٠٢٠ لە گۆڕەپانی سەرحەد شەھیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"رۆژی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠، ھاوڕێ بەنرخەکانمان، جەمیل جگەرخوێن و شەڕڤان درێژ، لە هێرشێکی دوژمندا لە گۆڕەپانی سەرحەد شەهید بوون.

هاوڕێیانمان جەمیل و شەڕڤان، دوای ئەوەی بەشدارییان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد، لە ھەموو ساتەکان هەوڵیان خاوەنداری لە یادی هاوڕێ شەهیدەکانمان بکەن و ئامانجەکانیان بەدیبهێنن، بوونە جەنگاوەری نموونەیی ئاپۆیی. بۆ ئەوەی گەریلایەتی سەردەمی نوێ جێبەجێ بکرێت، بە گیانبازی و پێداگرییەکی زۆرەوە تێکۆشان، هەرگیز ئاستی خۆیان وەک پێویست نەدەزانی و هەمیشە هەوڵیان دەدا زیاتر خۆیان پێش بخەن. بەو تایبەتمەندیانەی بۆ خۆیان کردە پێوەر، بۆ ئەوەی بچنە دژوارترین گۆڕەپانەکان و تێیدا تێکۆشان بکەن. چوونە گۆڕەپانی سەرحەد و بوونە جەنگاوەری پێشەنگی ڕێپێوانی ئازادی گەلەکەمان.

هاوڕێیانمان جەمیل و شەڕڤان لە نێو تێکۆشان ئازادیماندا، لە ڕێگەی ڕەنج و ماندووبوونەوە خۆیان دروستکرد. لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادیان دەکەینەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخیان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: جەمیل جگەرخوێن

ناو و پاشناو: شەمسەدین دەلاییمیلان

شوێنی لەدایکبوون: ماکوو

دایک-باوک: ئەسمەر-یوسف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ / سەرحەد

 

ناسناو: شەڕڤان درێژ

ناو و پاشناو: حسێن کەسەرجی

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

دایک-باوک: شادییە-سەراجەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ / سەرحەد

ژ.ن