هەپەگە یادی دوو گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت

هەپەگە فەرماندە گەڤەر زەفەر و ئاندۆک تەندورەکی بەرێزەوە یادکردەوە و رایگەیاند، "بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە یادی شەهیدانی خۆمان بە زیندوویی رابگرین و ئامانجەکانیان بهێنینەدی".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکانەوە ئەم زانیاریەی راگەیاند:

"فەرماندەی ئەیالەتی وان کە یەک لە جەنگاوەرانی پێشەنگی فیدایی پارتەکەمان پەکەکە و هاوڕێمان گەڤەر زەفەر و ئاندۆک تەندورەک کە لە گەڵیدابوو، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لە گۆڕەپانی کاتۆ ئۆرتێی ناوچەی خیزانی وان شەهیدبوون. لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە رێز و پێزانینەوە یادی فەرماندەی قارەمان هاوڕێ گەڤەر زەفەر و جەنگاوری فیدایی ئاپۆیی ئاندۆک تەندورەک بەرزڕادەگرین.

هاوڕێ گەڤەر وەک رۆڵەیەکی عەشیرەتی گەودان کە بە رەسەنایەتی، قارەمانی و وڵاتپارێزی خۆیان دەناسرێنەوە بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بوو. هاوڕێمان گەڤەر، کە رێپێوانی ئازادی ئەو لە ١٩٩٣دا دەستیپێکرد، لە زاگرۆسەوە تا بۆتان، لە کەڵارەشەوە تا قەندیل، لە خواکورک و خنێرەوە تا هەڕێمی مەتینا، هەفتانین و ئەیالەتی وان ٢٥ ساڵ بێوچان تێکۆشانی بەردەوام بوو.

هاوڕێمان گەڤەر لە ئەنجامی پێکدادان و شەڕ لە دژی خائینانی داردەست و داگیرکەراندا ٣ جار بە سەختی برینداربوو. سەرباری ئەوەی رووبەڕووی زۆر بێدەرفەتی و دژواریش بووەوە، بەڵام بێ وچان درێژەی بە تێکۆشانی خۆیدا. وەک فەرماندەیەکی قارەمان و پێداگر لە شەڕەکانی باکور و زاپدا رۆڵێکی مێژوویی گێڕا و چەندین چالاکی سەرکەوتووانە و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بەڕێوەبرد. بە ئازایەتی و شەڕکەری خۆیەوە قارەمانێکی راستەقینەبوو. ئەو شۆڕشگێڕێکی گیانباز بوو کە لە هەموو ئاستێکی شەڕڤانیدا تا فەرماندەیی مانگە، تاقم، یەکینە و تابورەوە تا فەرماندەیی ئەیالەت ئەرکی لە ئەستۆگرت. ئەو فەرماندەیەکی ئاپۆیی بوو کە قارەمانێتی عەشیرەتی گەودان کە کولتوری دێرینی بێهاوتای گەلی کوردیان لەناو خۆیاندا لەئامێزگرتووە، بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی لە کەسایەتیدا خۆیدا جێگیرکردووە و بە بونیادنانەوەیەکی سەردەمیانە رۆڵی گەورەی لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا گێڕا، رێپێوانی ئازادیی ئەفسانەیی هاوڕێمان گەڤەر کە ٢٥ ساڵ بێ پسانەوە بەردەوام بوو لە لایەن هەموو گەنجانی کوردی قارەمانی عەشیرەتی گەودان و هاوڕێیانیەوە بە نمونە وەردەگیرێت و یادی ئەو لە تێکۆشانی ئێمەدا بەردەوام بە زیندوویی رادەگیرێت و ئامانجەکانی ئەو بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت.

هاوڕێمان ئاندۆک تەندورەک وەک رۆڵەیەکی بەنرخی گەلەکەمان لە سەرحەد لەدایکبوو. لە دژی سیستمی سەرمایەداری، نوێنەرایەتی راستی، گیانبازی و پاکی شوێنی لەدایکبوون و گەورەبوونی خۆی کرد و بە بەشداربوونی لە ریزەکانی ئازادیدا خۆی لەسەر فەلسەفەی ئاپۆیی پەروەردەکرد و لە رێگەی خۆبونیادنانەوە وەک شەڕڤانێکی راستی سەرکەوت. لەو ساتەوەی بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد هاوڕێمان بە جۆش و خرۆشەوە بە پەیوەستبوونی بە دۆزەکەمانەوە، شانیدایە بەر هەموو کارێک. وەک گەریلایەکی ئازادیی لێهاتوو، ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی لە قۆناغەکەدا بەجێگەیاند و بووە جەنگاوەرێک کە دەبێت هەموو گەنجانی کورد بۆ خۆیان بە نمونەی وەربگرن. هاوڕێمان ئاندۆک کە لە دژوارترین ساتەکانی شەڕدا بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا کردبوو، بە ئازایەتی خۆیەوە دەناسرایەوە. تێکۆشان و سەڕ لە دژی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست کە چەندین ساڵە لەسەر گەلەکەمان  هێرشی قڕکردن ئەنجام دەدات، وەک قەرزێک دەیبینی و وەک هەموو گەنجێکی شکۆمەندی کورد تا کۆتا هەناسەی خۆی بە شێوەیەکی گیانبازانە شەڕی کرد و هەوڵیدا ببێتە شایستەی گەلەکەمان. هاوڕێمان بەو هەڵوێستەیەوە جێگەی لە مێژووی تێکۆشانماندا کردەوە. وەک هاوڕێیانی ئێمە بەڵێن دەدەین کە پابەندی تێکۆشانی هاوڕێمان ئاندۆک بین و خەون و ئاواتەکانی بەدیبهێنین.

سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێی شەهیدەکانمان، لە عەشیرەتی گەودانی وڵاتپارێز و چلداران دەکەین. بەڵێن دوپاتدەکەینەوە کە یادی شەهیدانمان بەزیندوویی رابگرین و ئامانجەکانیان بەدیبهێنین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێی شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: گەڤەر زەفەر                        

ناو و پاشناو: عەلی بۆر

شوێنی لەدایکبوون: فەراشین

ناوی دیاک- باوک:سینەم- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨/ کاتۆ

ناسناو: ئاندۆک تەندورەک

ناو و پاشناو: میرحاج کاراکۆش

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دیاک- باوک: گوڵچین- کەمال

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨/ کاتۆ