هەپەگە یادی دوو شەهیدی بەرزڕاگرت
هەپەگە ٢ گەریلای شەهیدی یادکردەوە و رایگەیاند، "هاورێیانمان دیدار و دەریا هێندەی تێکۆشانی خۆیان بە شەهیدبوونیان دەبنە مەشخەڵی هاوڕێیانیان".
هەپەگە ٢ گەریلای شەهیدی یادکردەوە و رایگەیاند، "هاورێیانمان دیدار و دەریا هێندەی تێکۆشانی خۆیان بە شەهیدبوونیان دەبنە مەشخەڵی هاوڕێیانیان".
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هاوڕێیانمان دیدار و دەریا شەهیدبوون.
هاوڕێیانمان دیدار و دەریا لەسەر هێڵی گیانبازی بزوتنەوەی ئاۆیی بێ دوودڵی هەنگاویاننا، بە تێکۆشانی بێ وچانی خۆیان، بوونە جەنگاوەری پەکەکە و پاژک و بۆ بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتیەکەیان هەموو ساتێکی ژیانیان لەپێناو گەلەکەیاندا بەخت کرد. لە کاتێکدا کە هێرشەکانی دوژمن دژواربوون، بۆ ئەوەی لە ریزەکانی پێشی پێشەوە بەشداربن، پێسنیازیان بەرزکردەوە، بە هەڵوێستێک بە گوێرەی رۆحی سەردەم بەشداربوون. لە ژیانی شۆڕشگێڕانی بێ پسانەوە و بێ وچانیاندا بە کەسایەتی خۆیان سەرکەوتنیان بۆ خۆیان کردە ئامانج و بە دڵسۆزی گەورەیان بە ئازادی بوونە نمونە بۆ هاوڕێیانیان. هاورێمان دیدار و دەریا وەک گەریلا سەرکەوتووەکانی یەژاستار بۆ بەدیهێنانی ئایدۆلۆژیای رزگاری ژن رەنجێکی گەورەیان دا، بە ئیرادەی بەهێز کە لە رێبەر ئاپۆوە وەریانگرتبوو هەموو هێرشەکانی دوژمنیان تێکشکاند. بە رۆحی فیدایی تا کۆتا هەناسەیان دڵسۆزی ئامانجی ژیانی ئازاد مانەوە و بوونەوە گەریلای نمونەیی یەژاستار. هاوڕێیانمان دیدار و دەریا بە هەڵوێستی بڕیاردارانەی خۆیان لەسەر هێڵی ئازادیی ژن و توڕەیی گەورە لە دژی دوژمن لە گەریلایەتیدا خۆیان ئافراند، هێندەی بە تێکۆشانیان هەروەها بە شەهیدبوونیشیان بۆ هاوڕێیانیان بوونە مەشخەڵ.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخیان دەکەین کە جەنگاوەرانی فیدایی ئاپۆیی وەک هاوڕێیانمان دیدار و دەریایان گەیاندە تێکۆشانی ئازادیمان، هەروەها سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستانیشمان دەکەین. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە لە تێکۆشانی خۆماندا یادی شەهیدان بکەینەوە.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێی شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: دیدار ژیندا
ناو و پاشناو: زەکیە ئاکن
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک- باوک: بورجو - نایف
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: دەریا بۆتان
ناو و پاشناو: مەلەک پاکسان
شوێنی لەدایکبوون: جزیر
ناوی دایک- باوک: خەزال - عوسمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا