هەپەگە یادی گەریلا شەهیدەکانی بەرز ڕاگرت

هەپەگە یادی دوو گەریلای شەهیدی بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین، کە تا سەرکەوتن بەردەوام بین لە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان و یاد و یادەوەرییەکانیان لە وڵاتە ئازادەکەمان دا بە زیندوویی ڕابگرین."

هەپەگە یادی دوو گەریلای شەهیدی بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین، کە تا سەرکەوتن بەردەوام بین لە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان و یاد و یادەوەرییەکانیان لە وڵاتە ئازادەکەمان دا بە زیندوویی ڕابگرین."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە سەبارەت بە گەریلا شەهیدەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:

"گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئیرادەی ئاپۆیی بەرەنگاری هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک دەبنەوە و بەردەوامی بە تێکۆشانی دۆزی ئازادیی گەلەکەمان دەدەن. هێژادارترین ڕۆڵەکانی گەلەکەمان، بە شکۆمەندی، پاڵەوانانە، بوێری و فیداکارانە، بە هەموو جۆرە قوربانیدان و فیداکاری و بە بەختکردنی ژیانی خۆیان پێشەنگایەتی بۆ دۆزی ئازادیمان دەکەن. هاوڕێیانمان ڕێزان و ئازاد، کە بەشدارییان لە بەرخۆدانی ساڵی ٢٠٢٢دا کرد، لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار وەستانەوە و دوای ئەوەی بە ئازایەتیەکی زۆر گەورە و بەبێ دوودڵی شەڕیان کرد و رۆڵی مێژوویی خۆیان گێڕا، لەهێرشەکانی دوژمندا شەهید بوون. هاوڕێکانمان ڕێزان و ئازاد، کە لە ئەرزرۆم و دوزخورماتووە پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کرد، بوون بە هێمای هۆشیارییەکی بەهێزی نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزی، خەبات و تێکۆشانی رزگاریی نەتەوەیی و پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی گەلەکەمان. سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکانی هەڤاڵانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دووپات دەکەینەوە، کە ئێمە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان تاوەکو سەرکەوتن درێژە پێ بدەین و یاد و یادەوەرییان لە وڵاتی ئازادی خۆماندا بە زیندوویی ڕابگرین.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان:

Description: E:\Akar\31-1-2020 Destpekirdnewe\Mangi 5\21-5-2023\Untitled.jpeg

نازناو: ڕێزان دێرسیم

ناو و پاشناو: سەردار سومبول

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزرۆم

ناوی دایک و باوک: گولسەن - نازر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۱۰ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۲ / مەتینا

****

Description: E:\Akar\31-1-2020 Destpekirdnewe\Mangi 5\21-5-2023\Untitled.png

نازناو: ئازاد غازی

ناو و پاشناو: زیرەک لوقمان

شوێنی لەدایکبوون: دوزخورماتوو

ناوی دایک و باوک: بێخاڵ - لۆقمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۱٦ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۲ / زاپ

ژ.ت